نوێترین

recent

11/10/2016

دامەزراوەی میدیایی نالیا چوارەم کەناڵی ئاسمانی دەکاتەوە




دامەزراوەی میدیایی نالیا لە چوارچێوەی فراوانبوونیدا، بەمزووانە چوارەم کەناڵی ئاسمانی بە عەرەبی دەکاتەوە کە هاوشێوەی ئێن ئاڕ تی ٢ هەمەڕەنگ دەبێت.ئەمڕۆ ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، توانا عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا وتی "دامەزراوەی نالیای میدیایی بەردەوامە لەفراوان بوون و لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا کەناڵێکی تری عەرەبی هەمەڕەنگ دەکەینەوە لەسەر ستایڵی ئێن ئاڕ تی ٢ هەمەڕەنگ".هەروەها وتیشی "دامەزراوەکەمان دەبێتە نمونەی میدیای هاوچەخ و هاوسەنگی کەرتی تایبەت لە کوردستان و عێراقدا". دامەزراوەی میدیایی نالیا تۆڕێکی سەربەخۆی تایبەتە کە لە کەناڵەکانى ئێن ئاڕ تی، ئێن ئاڕ تی ٢، ئێن ئاڕ تی عەرەبی، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئەکادیمیای میدیایی نالیا، پام میدیا و نالیا ئێف ئێم پێکدێت.  دامەزراوەکە ئامانجی گواستنەوەی هەواڵی نایابە بە ئاستی بەرزترین و پرۆفیشناڵترین ستاندارد، بێجگە لە ئۆفیسە سەرەکییەکەی لە سلێمانی، کارە هەمەجۆر و بە ئەزموونەکانی نالیا بۆ هەموو جیهان دەچێت و هەواڵ دەگوازێتەوە بە سۆرانی و کرمانجی و ئینگلیزی و عەرەبی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085