
ڕاوێژکارێکى جێگرى یەکەمى سکرتێرى گشتى یەکێتى ڕایگەیاند، شاڵاوى کۆسرەت ڕەسول لەشەڕەکەى ئەمڕۆدا بریندار بووە.
شوان مستەفا ڕاوێژکارى کۆسرەت ڕەسول بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند "لەئۆپراسیۆنەکەى ئەمڕۆى ئازادکردنى موسڵدا شاڵاو کۆسرەت ڕەسول بریندار بووە و پێنج پێشمەرگەش شەهید بووە، حەوت پیشمەرگەى تریش بریندار بووە.

لەلایەن خۆشیەوە نوسینگەى شاڵاو کۆسرەت ڕەسول لە ڕاگەیەندراوێکدا برینداربوونى شاڵاو کۆسرەت ڕەسول پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند "ههڤاڵ شاڵاو كۆسرهت ڕهسول بهسووكى بریندار بوو، ئێستا چارهسهرى پزیشكى سهرهتایی بۆ كراوهو بارى تهندروستى جێگیره".
شاڵاوى کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتیە و هاوکات بەرپرسى لیواى حەوت و سێى هێزەکانى پێشمەرگەیە و ئەمڕۆ بەشدارى ئۆپراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵى کردووە.
ئۆپراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵ ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ى بەیانى دەستیپێکرد و بەوتەى وەزارەتى پیشمەرگە هەتا ئێستا حەوت گوند کۆنتڕۆڵکراوەتەوە، هەتا ئێستا شەڕ لەچەند گوندێکى میحوەرى خازر بەردەوامە.