
پارێزگارى "پێشووى" هه‌ڵه‌بجه كه نامه‌ى به‌خشینى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه وه‌ڵامى نوسراوه‌كه‌ی دراوه‌ته‌وه تێیدا داوایان لێكردووه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی و ده‌ڵێت "وه‌ك ڕێزێك بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان گۆڕان و یه‌كێتى جارێ بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌م نه‌داوه".
عه‌بدوڵا نه‌وڕۆڵى پارێزگارى "پێشووى" هه‌ڵه‌بجه، كه له‌سه‌ر پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتبوو ڕایگەیاند "به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان زیاتر له دوو مانگه نامه‌ى به‌خشینم له پۆسته‌كه‌م ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى جێگره‌كه‌م ببێته پارێزگار به‌وه‌كاله‌ت".
وتیشی "وه‌زاره‌تى ناوخۆ وه‌ڵامى نوسراوه‌كه‌ى منیان داوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه ده‌ركردنى فه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ى جێگره‌كه‌م ببێته پارێزگار به‌وه‌كاله‌ت له ده‌سه‌ڵاتى مندا نییه، به‌ڵكو ئه‌و فه‌رمانه ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیرى ناوخۆدایه".
نه‌وڕۆڵى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه داوای لێكراوه كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ركاره‌كه‌ی و درێژه به به‌ڕێوه‌به‌ردرنى پۆستى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه بدات، ده‌ڵێت "وه‌ك ڕێزگرتنێك بۆ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه له‌نێوان یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان واژۆكراوه تا ئێستا بڕیارمنه‌داوه بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پۆسته‌كه‌م، هاوكات هه‌ركات یه‌كێتى و گۆڕان گه‌یشتنه بڕیارێكى هاوبه‌ش و داوایانلێكردم بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر پۆسته‌كه‌م، ئاماده‌م خزمه‌ت بكه‌م".