
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی راپه‌ڕینی حزبه‌كه‌ی جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری یه‌كێتی بگه‌ڕێته‌وه ئۆرگانه شه‌رعییه‌كانی حزب.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له لێپرسراو و جێگر و كارگێڕ و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی راپه‌ڕین به سه‌رۆكایه‌تی "عه‌دنان حه‌مه مینا".
له‌میانی پێشوازیكردنی له ستافی مه‌ڵبه‌ندی راپه‌ڕین جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی باسی له رۆڵ و قاره‌مانێتی و كاریگه‌ری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه كرد و رایگه‌یاند"كه هه‌میشه قاره‌مانانی راپه‌ڕین پێشه‌نگ بوون له‌شۆڕشه كوردییه‌كان و قوربانی گه‌وره‌یان بۆ گه‌لی كورد و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوه".
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی وتی"بست به بستی خاكی كوردستان شاهێدی قاره‌مانێتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ن و بسته خاكێكی ئه‌م وڵاته نه‌ماوه كه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان خوێنیان لێی نه‌ڕشتبێ و قوربانییان لێی نه‌دابێ".
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرا بۆ رۆڵ و به‌شداری پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، له‌مڕووه‌وه ئاماده‌بووان به گرنگییه‌وه له رۆڵ و كاریگه‌ری پێشمه‌رگه‌یان له‌م ئۆپه‌راسیۆنه روانی و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه قاره‌مانێتی و به‌رخودانی پێشمه‌رگه سه‌ربه‌رزییه بۆ گه‌لی كورد.
له كۆتاییدا و له‌باره‌ی دۆخی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه هه‌موولایه‌ك جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باشتر له جاران و كاریگه‌رتر له رابردوو له‌پرسه چاره‌نووسسازه‌كان به‌شداربێ و سه‌نگ و قوڕسایی و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری بۆ بگه‌ڕێته‌وه ئۆرگانه شه‌رعییه‌كانی حزب".