
پاش ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سياسى یەكێتی بەفەرمی سكاڵايى لەسەر عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان تۆمار كرد , له‌ئێستا عه‌لى حه‌مه صاڵح وه‌ڵامى دايه‌وه, وڕايده‌گه‌يه‌نێـت " سکاڵاکه‌ی له‌سه‌ر به‌نده تۆمارتانکردووه، قبوڵمه‌و ڕێگای دروست، رۆشتنه بۆ دادگا.
ده‌قى وه‌ڵامه‌كه‌ى
به‌ڕێزان
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
سڵاو.
سکاڵاکه‌ی له‌سه‌ر به‌نده تۆمارتانکردووه، قبوڵمه‌و ڕێگای دروست، رۆشتنه بۆ دادگا....
بفه‌رموون بڵێن: داهاتی سلێمانی چۆن و بۆ کێ خه‌رجده‌کرێت؟
ناکرێت، بڵێن: بۆ عه‌لی، باسی پارتی و حوکمڕانیه‌که‌ی و بانکی کوردستان و داهاتی نه‌وت ناکات و باسی سلێمانی ده‌کا. من ساڵێک باسی حوکمڕانی و هه‌ڵه‌کانی هه‌ولێر بکه‌م؛ ڕۆژێک باسی سلێمانی نه‌که‌م.....
ناکرێت که‌سێک دۆسێیه‌یه‌ک هه‌ڵداته‌وه، تۆمه‌تباری بکه‌ن به لایه‌نگیری باڵێکی یه‌کێتی، له‌کاتێکدا لای من هیچ جیاوازێک له هه‌ڵوێستی دوو باڵه‌که‌ی یه‌کێتیدا نییه، به‌رامبه‌ر به‌م دۆخه.
ئه‌گه‌ر تێبینی و ره‌خنه‌م له‌سه‌ر سیاسه‌تی گۆڕان و سه‌رکرده باڵاکانی هه‌بێت، که‌خه‌ڵکی پاک و مه‌به‌ده‌ئین و له پێناوی باوه‌ڕیان؛ پۆست هه‌موو شتێکیان جێهێشت، ده‌بێت بکه‌ومه دوای قسه‌ی باڵێکی دیکه، له حیزبێکی دیکه!!!!!
ناکرێت بڵێن بۆ عه‌لی، له هه‌ولێر خۆپیشاندان ناکات و له سلێمانی پشتیوانیه‌تی، هه‌ر کاتێک ئێوه‌و گۆڕان ٢٠ که‌ستان هێنایه سه‌ر شه‌قام له هه‌ولێر، من له‌گه‌ڵی نه‌بووم حه‌قی خۆتانه ئه‌م قسه بکه‌ن، خه‌ڵک له هه‌ولێر خۆپیشاندان ناکات، چونکه که‌س خۆی ناکات به خاوه‌نی، ئایا به به‌ته‌نیا من ؟ ....
سه‌رنجه‌کان...
یه‌که‌م: راسته پارتی به‌رپرسی یه‌که‌مه له‌م دۆخه، به‌ڵام هۆکاری سه‌ره‌کی ئێوه‌و گۆڕانن، پارتی به نه‌وتی که‌رکوک و غاز‌و کاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، یه‌کێتی و پۆسته‌کانی له حکومه‌ت ئه‌م دۆخه‌ی خولقاندووه، ئێوه رازین و گۆڕانیش بێده‌نگه له هه‌ڵوێسته‌کانی به‌رامبه‌ر ئێوه.
دوو: فه‌رموون پێمان بڵێن: له مانگی ٧ی ٢٠١٤ه‌وه بایی ١١ ملیار‌و ٥٥٢ ملیۆن دۆلار نه‌وتی که‌رکوک فرۆشراوه پاره‌که‌ی کوا؟ پارێزگار‌و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌ڵوێستیان چی بوو؟ چۆن له‌گه‌ڵیان چونه تورکیا‌و رازی بوون؟ ...
ته‌نها له مانگی پێشوو داهاتی نه‌وتی که‌رکوک ٣٦٠ ملیۆن دۆلاربووه
د.ئاشتی هه‌ورامی، به به‌یانی فه‌رمی ده‌ڵێت: له چوارمانگدا ٩٤ ملیۆن دۆلارم داوه به که‌رکوک، که پارێزگاری که‌رکوک یه‌کێتییه، ئه‌م پاره کوا؟
سێ: دوو ملیار دۆلار به داناغاز دۆڕاوین به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی نه‌وت، چه‌ندینی دیکه‌ش به‌ڕێوه‌یه، ئه‌م دۆڕاندنه‌ش له‌سه‌ر کێڵگه‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵه..... چۆن قبوڵتانه!
چوار: ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی من بده‌نه دادگا، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌و دزینی داهاتی نه‌وت و دامه‌زراندنی نایاسایی و ده‌یان دۆسییه‌ی دیکه، که خۆم بۆم ناردوون، به‌رگریتان له‌خه‌ڵک بکردایه‌و رێگای یاسایی و سیاسیتان بگرتایه‌ته‌به‌ر.
پێنج: رون و ئاشکرایه، داهاتی مانگانه‌ی سلێمانی نزیکه‌ی ٤٠ ملیۆن دۆلاره(چوار هه‌زار ده‌فته‌ر) ناگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر(من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام نه‌گه‌ڕێته‌وه به‌و پێیه‌ی باوه‌ڕم به لامه‌رکه‌زیه‌ته)، به‌ڵام چۆن خه‌رجده‌کرێت؟ پێشتر رونکردنه‌وه‌م داوه‌و جه‌نابیشتان سکاڵاتان تۆمارکردووه، زۆر زانیاری دیکه‌ش هه‌یه.
ئامانجی من ڕێگریکردنه له‌هه‌ر به فێڕۆدان و گه‌نده‌ڵییه‌ک له خه‌رجی و داهاتی سلێمانیدا هه‌بێت!!! ئه‌گه‌رنا ویستی هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایل و به‌ڵگه‌نامه‌م هه‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی و کۆمپانیاو کڕینی موڵک، له سه‌ر به‌رپرسانی هه‌ر دوو باڵ، چه‌ندین فایلم لایه‌و هیوادارم رانه‌کێشرێم بۆ شتی دیکه...
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه!! گۆڕان بێ ده‌نگی له‌م دۆسیه‌ی داهاتی سلێمانی ده‌کات، پارێزگاره‌که‌ی گۆڕان به‌من ده‌ڵێت: هیچ ئاگایه‌کم له داهاتی سلێمانی نیه‌و هیچی لای ئێمه نیه، گۆڕان بۆ بێده‌نگه!!!
شه‌ش: خه‌ڵک بۆ گۆڕینی ئه‌م دۆخه خراپه‌ی ژیانی؛ ئومێدی به ڕێککه‌وتنی گۆڕان و یه‌کێتی هه‌بوو، ئه‌وه پێنج مانگ به‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، خاڵێکی جێبه‌جێ نه‌بووه‌و دۆخی خه‌ڵک خراپتر ده‌بێت و هێشتا "جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم" و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت پشتیوانی ئه‌م حکومه‌ته شکستخواردووه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه خراپه چوار مانگی دیکه به‌رده‌وام بێت و په‌رله‌مان دابخرێت و ئێوه‌ش له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ت به‌رده‌وام بن و پشتیوانی ئه‌م حکومه‌ته سته‌مکاره‌بن، چی به‌هایه‌ک بۆ ئه‌م ڕێککه‌وتنه هه‌یه!!!!
کۆتایی...
ده‌زانم به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی باڵێکی دیاریکراو کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌ش راگیراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاری جدی هه‌بێت بۆ گۆڕینی ئه‌م دۆخه خراپه و چاکسازی، ئه‌وا ڕێگاکه قورس نیه...
دڵنیابن فشارێکی جدی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌یه بۆ کشانه‌وه له حکومه‌ت و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست و کۆتایی هێنان به‌ڕێککه‌وتنی گۆڕان و یه‌کێتی... به‌هیوام ئێوه‌ش به‌رنامه‌ی خۆتان رونبکه‌نه‌وه....
تێبینی: هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن زۆر داوایانکرد قسه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بکه‌م، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی سیاسی نه‌کرێت و خه‌ڵکی دیکه خراپ به‌کاری نه‌هێنێت، قسه‌م نه‌کردو داوای لێبوردن له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ده‌که‌م....
عه‌لی حه‌مه ساڵح