نوێترین

recent

11/10/2016

پۆلیسی کەرکوک: کچێکی ١٥ ساڵان خۆی خنکاند

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، کچێکی تەمەن١٥ ;ساڵ لە شاری کەرکوک بە پەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

سەرچاوەکەی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند ، شەوی ڕابردوو ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە گەڕەکی موسەلا لە ماڵەکەی خۆیاندا بە پەت خۆی خنکاندووە.

 هەروەها وتیشی، بەپێی وتەی باوکی، کچەکە دوێنی داوای پێداویست و جلوبەرگی خوێندنی کردووە بەڵام بەهۆی کەم دەرامەتییەوە نەیانتوانیوە بۆی بکڕن، دواتر کچەکە خۆی خنکاندووە.

 ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە کچەکە ناوی (ب.ش) بووە و خوێندکاری ناوەندی بووە، هەروەها لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085