نوێترین

recent

31/10/2016

شاڵاو عەلى عەسکەرى "موفاجەئەکەمان پێش ئەوەى لە دایک بێت لە بارچوو"



باڵى ناوەندى بڕیار کە لە هەردوو جێگرانى گشتى دوو مانگ پێش ئێستا لە ناو یەکێتى ڕاگەیەندرا، پێش چەند ڕۆژێک ڕایانگەیاند کە ئەوان موفاجەئەیان هەیە، بەڵام ئێستا دەڵێن، لە بارچوو.

شاڵاو عەلى عەسکەرى، گوتەبێژى باڵى ناوەندى بڕیارى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئەمڕۆ یەک شەممە ڕايگەیاند، ئێمە پێشتر ڕامان گەیاند کە موفاجەئەمان پێیە و هاوڵاتیانمان خستە چاوەڕوانى، بەڵام بەداخەوە موفاجەئەکەمان پێش ئەوەى لە دایک بێت، لە بارچوو.

گوتیشى: "من نازانم بۆچى ئەو موفاجەئەیە لە بارچوو، بەڵام کۆتایى پێ هات، پێدەچێت بابەتێک هاتبێتە پێشەوە وایکردبێت ئەو موفاجەئەیە لە باربچێت.

لە ئێستادا ئەندام و لایەنگرانى نزیک لە باڵى ناوەندى بڕیارى یەکێتى لە لایەن باڵەکەى ترەوە تۆمەتیان بۆ دروست دەکرێت، بەڵام تا ئێستا ناوەندى بڕیار هیچ قسەیەکى نەکردووە و بێ هەڵوێست بووە، ئەو گوتەبێژەى ناوەندى بڕیار ئەوەشى گوت، ئێمە جارێک بێدەنگین، پێویستە جێگرانى سکرتێرى گشتى، کاک کۆسرەت و بەرهەم ساڵح و مەکتەبى سیاسى قسەیان هەبێت.

لە سەرەتاى مانگى ئەیلولى ئەمساڵ، هەر دوو جێگرانى سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کە کۆسرەت ڕەسوڵ و بەرهەم ساڵح ، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و باڵى ناوەندى بڕیاریان ڕاگەیاند، بەپێى ئەو بەیاننامەیە کاروبارەکان ناو یەکێتى و قسەو بڕیارەکان دەبێت لە لایەن ناوەندى بڕیارەوە دەربچن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085