
سەرچاوەیەکی تەندروستی ڕانیە ئەمڕۆ ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٦ ڕایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووجۆوە باوک وکوریک گیانیان لەدەستدا .
تەها محەمەد ووتەبێژی تەندروستی گشتی ڕاپەڕین رایگەیاند، ئەمشە و کاتژمیر ۱٠ لە نزیک نەخۆشخانەی رانیە، ئۆتۆمبیلێک خۆی کێشاوە بە باوک وکورێک و بەهۆیەوە هەردووکیان لەکاتی گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی گشتی رانیە گیانیان لەدەستداوە .
هاوکات گووتیشی باوکە تەمەنی ٤۳ ساڵەو کوڕەکەشی تەمەنی ٦ساڵانە لە ئێستادا تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەری رانیە کراون .
ئەوە لە کاتێکدا دوو هەفتە لەمەوبەر میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی هەواڵێدا رایگەیاند، لە ماوەی ٤ رۆژی جەژنی قورباندا ١٣ کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە.