
گروپی تیرۆرستی داعش جێگره‌وه‌ی ئه‌بو عومه‌ر چیچانی كه دوو مانگ پێش ئێستا له دێر ئه‌لزوری سوریا كوژرا، دیاری ده‌كات، كه یه‌كێكه له‌به‌رپرسه‌كانی گاردی كۆماری رژێمی به‌عسی پێشوو.
نازم جه‌خێخی، به‌رپرسی چه‌كدارانی خۆبه‌خش" عه‌شایه‌ر"ی سنوری پارێزگای ئه‌نبار به‌ئاژانسه‌كانی عیراقی راگه‌یاندوه: گروپی تیرۆرستی داعش یاسین سه‌لامه ئه‌لمعازیدی یه‌كێك له‌ئه‌فسه‌ره باڵاكانی گاردی پاسه‌وانی سه‌دام حسێن سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق، له‌جێگه‌ی ئه‌بو عومه‌ر چیچانی كه‌دوومانگ پێش ئێستا له‌هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژرا ده‌ستنیشان كردوه.
وتووشیه‌تی: ئه‌لمعازیدی له‌ناو گروپی تیرۆرستی داعش به ئه‌بو ته‌ها ناسراوه‌و له سوپای پێشووی عیراق پله‌ی لیوای هه‌بووه.
رونیشكردوه‌ته‌وه، ئه‌لعازیدی پۆستی تریشی له‌ناو رژێمی به‌عسی پێشوودا هه‌بووه‌و پێنج ساڵ پێش ئێستا په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی داعشه‌وه كردوه، له‌چه‌ندین شه‌ڕدا له‌سنوری پارێزگای ئه‌نبار به‌شداربووه‌و له‌تازه‌ترین زانیاری‌دا ده‌ركه‌وتووه كه له‌ئێستادا له‌خۆرئاوای ئه‌نباره له‌عیراق.