
په‌رله‌مانتارێكی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، له ناوچه‌ی سلێمانی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر باره‌گای ئه‌وان بكرێت گۆڕان و یه‌كێتی لێی به‌رپرسیارن، ده‌شڵێت ئه‌وان له سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كیشیان به ده‌سته‌وه نییه، ئیدی بۆ هێرشیان بكرێته سه‌ر.
ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "خه‌ڵكی سلێمانی به‌وه ناسراون خه‌ڵكێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و رۆشنبیر و به‌ئاگان، باوه‌ڕ ناكه‌م خه‌ڵكی سلێمانی حه‌ز بكه‌ن ره‌وشی شاره‌كه‌یان تێك بچێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه خه‌ڵكی ئاواژه‌گێڕ و لابه‌لا هه‌بێت شتێك بكه‌ن بۆ تێكدانی ره‌وشه‌كه و، ئه‌ویش بڕوا ناكه‌م شتێكی ئه‌وتۆیان پێ بكرێت".
راشیگه‌یاند: "راستییه‌ك هه‌یه، ئه‌گه‌ر له ناوچه‌ی سلێمانی به گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌رباره‌گاكانی ئێمه، من خۆم بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پله‌ی یه‌ك و دواتر یه‌كێتی به به‌رپرسیار ده‌زانم".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی وتیشی: "له‌و ناوچه‌یه‌دا ئێمه‌ی پارتی، نه‌ك ده‌زگایه‌كی ئه‌منیمان به ده‌سته‌وه نییه، ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كیشمان به ده‌سته‌وه نییه، كه‌وابێت بۆچی خه‌ڵك بێته سه‌ر باره‌گای پارتی، با خه‌ڵك گله‌یی له‌وانه بكه‌ن وا شار و ناوچه‌كه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه، خۆ پارتی فه‌رمانگه‌ی ئاو و كاره‌باشی به ده‌سته‌وه نییه".
هه‌رسین ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیه‌تی تووڕه ببێت و گله‌یی بكات، مافی خۆیانه ناڕه‌زا بن له‌و مووچه‌دواكه‌تنه، ئێمه‌ی پارتی‌یش له‌گه‌ڵ مافی خه‌ڵكداین، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌موو كاسه‌وگۆزه‌كه ده‌شكێنن به سه‌ر پارتیدا، گوایه هه‌رچی مسیبه‌تی دنیا هه‌یه خه‌تای پارتیی تێدایه، ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌كی ناڕه‌وایه".