
به‌رپرسێكی پارتی دیوكراتی كوردستان ده‌ڵێت هه‌میشه له سنووری سلێمانی ده‌ستێك هه‌بووه بۆ ئاڕاسته‌كردنی خه‌ڵك له دژی پارتی ، بۆیه هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی له‌و سنووره لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كانی سلێمانی، لێی به‌رپرسیار ده‌بن.
فازڵ به‌شاره‌تی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتیی كوردستان، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "هه‌میشه ده‌ستێك هه‌بووه بۆ ئاڕاسته‌كردنی خه‌ڵكی شاری سلێمانی له دژی پارتی دیموكراتیی كوردستان، له خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات تا دوایین خۆپیشاندان كه ئه‌نجامدرا، سه‌رجه‌میان ئاڕاسته‌كراوبوون كه له داواكاری خه‌ڵكه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكان ده‌ستی پێكردووه، گومانمان هه‌یه ئێستاش هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه به‌رده‌وامن له هاندانی خه‌ڵك له‌دژی پارتی دیموركراتیی كوردستان".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئاگاداری سه‌رجه‌م لایه‌ن و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌رجه‌م باره‌گاكانی پارتی ده‌بێت پارێزراوبن و لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كانی شاری سلێمانی له پارێزگاریكردن له باره‌گاكانی پارتی، به‌رپرسن.
به‌شاره‌تی زیاتر گوتی: "پارتی له‌م سنووره هیچ به‌رپرسیارییه‌تی نه‌بووه، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی سلێمانی ڕووبكه‌نه ئه‌و لایه‌نه‌نانه‌ی كه چه‌ند ساڵه له داهاتی ئه‌م سنووره به‌رپرسیار بوون".