
مامۆستایانى زانکۆ و پەیمانگاکان بەلێشاو مۆڵەتی بێ موچە دەكەن و رو لە زانكۆكانی عێراق دەكەن، ئەوە دواین زانیارى وەزیرى خوێندنى باڵایە بۆ ئەنجومەنى وەزیران بۆئەوەى چاو بە خراپى دۆخى مامۆستایاندا بخشێننەوە.
یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم، لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كردوە، ئاشكرای كردوە؛ مامۆستایانی زانكۆكانی هەرێم بەهۆی بێ موچەییەوە بە لێشاو مۆڵەتی بێ موچە دەكەن و رو لە زانكۆكانی عێراق دەكەن و راژەكانیان دەگوازنەوە.
داواشی كردوە بەپەلە هەوڵی جدی بدرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی مامۆستایانی زانكۆ و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ ئەو مەبەستەش پێنج خاڵی خستوەتەڕو، وەك چاوخشاندنەوەی بە رێژەی پاشەكەوت و خەرجكردنی شایستە داراییەكانی ساڵی رابردو، لەگەڵ خەرجكردنی دەرماڵەی ساڵی (2015)ی خوێندكاران.