نوێترین

recent

30/09/2016

یەکیان کوردە : ١٧ بەرپرسی داعش کوژران


فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی داعشیان لەو میحوەری تەلەعفەر کردووەتە ئامانج و، ١٧یان لێیان کوشتووە؛ یەکێکیان کوردە و فەرماندەی سێ میحوەر بووە. مقەدەم (ئەحمەد ئاوارە) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری تەلەعفەر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە میحوەری تەلەعفەر لە گوندی سەیر کۆبوونەوەیەکی ١٧ سەرکردەی داعشی لێ بووە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان شوێنی کۆبوونەوەکەیان کردووەتە ئامانج و، هەر حەڤدەکەیانیان کوشتووە." مقەدەم (ئەحمەد ئاوارە) گوتیشی، لەنێو سەرکردەکان یەکێکیان کورد بووە بە ناوی (بوەشار حەجی ئیسماعیل گەرگەری) کە ناسراوە بە (ئەبوئەنەسە کورد) خۆی و (فەواز)ی کوڕیشی کوژراون. ئەو فەرماندەیە ڕوونیشی کردەوە، ئەو کورد کوژراوە، فەرماندەی داعشەکانی ناو تەلەعفەر وکەسکێ وشنگال بووە . دەیشڵێ ئەو ھەواڵە بەپێی زانیاریی ھەواڵگری بەئێمە گەیشتووە و ئەو سەرچاوانەی بە ئێمەیان گەیاندووە باوەڕپێکراون.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085