نوێترین

recent

30/09/2016

ئەدهەم بارزانی: دەمانچە هەڵنەگریت لەوانەیە خۆت بەپیاو نەزانیت


سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاماژە بۆئەوەدەکات ئەگەر دەمانجە هەڵنەگریت لەوانەیە خۆت بە پیاو حساب نەکەیت.
ئەدهەم بارزانی ، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەفتەنامەی(ئاژانس)ی وتووە"سوپاسی بۆ ئەو ئاستە ڕۆشنبیرییە بەرزەی کەلەجەماوەری سلێمانیم بینی ، سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس و ئاسایش دەکەم کە توانیان بە ئەرکی خۆیان هەستن و نەیانهێشت قەیرانێکی تر دروست بێت لە هەرێم".

لەبارەی خۆپیشاندانەکەی سلێمانییەوە ، وتیشی"داوام لێ بکرایە بەشداری خۆپیشاندانم دەکرد".

لەبارەی هەڵگرتنی چەک بەپێی ئەوەی چەند وێنەیەکی بڵاو بوەتەوە باسی لەوەکردوە" ئەگەر دەمانجە هەڵنەگریت لەوانەیە خۆت بە پیاو حساب نەکەیت".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085