نوێترین

recent

28/09/2016

سەیدسادق؛ شەش كەس بەتۆمەتی پشێوی نانەوە دەستگیر كران



بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی قەزای سەیدسادق، شەش كەس كە سەر بە لایەنێكی سیاسین، بە تۆمەتی پشێوینانەوە و بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانی قەزاكە، دەستگیر كران.

دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق لەوبارەیەوە ڕایگەیاند؛ ئەو شەش كەسەی دەستگیر كراون، خەڵكی دەرەوەی سەیدسادقن و هەوڵیانداوە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكان بگۆڕن، بەڵام پاش ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییانەوە ئاگادار كراونەتەوە، بە فەرمانی دادوەر دەستگیر كراون.

وتیشی: "فەرمانی دەستگیركردن بۆ دو كەسی دیکەش دەرچوە كە بەهەمان شێوە هەوڵی پشێوینانەوەیان داوە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085