
دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌سه‌رو برۆی تاشراوه‌وه ده‌ركه‌وت و دواتر ئاسایشی سنوری پارێزگای هه‌ولێری تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌یان به‌سه‌ر هێناوه ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو ڕاگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستكرد‌و به‌توندی له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه ڕه‌خنه‌ی له‌و كرده‌وه‌یه گیرا.
له‌تازه‌ترین كاردانه‌وه‌دا، ئامانج كه‌ساس جه‌باری قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ داوا له‌هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌پێناو ئه‌وه‌ی دڵی ئه‌و پێشمه‌رگه برۆ تاشراوه نه‌ڕه‌نجێ "با هه‌موومان برۆمان بتاشین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: با هه‌موومان سه‌ر و برۆمان بتاشین !! با یه‌ك كه‌س ئه‌تك نه‌كرێ!! با خۆمان خۆمان ئه‌تك بكه‌ین!! تاكو پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئاسووده بێت!!
دوای ڕووداوه‌كه و بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌كه به‌چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندنی ڕاگه‌یاند كه به‌نیازبووه به‌شداری خۆپیشاندانی هێمنانه‌و مه‌ده‌نیانه بكات له‌شاری هه‌ولێر، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك چه‌كدار چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ كوره‌كه‌یدا ده‌ستگیریان كردووه پاشان ده‌شیووت: یه‌كێك له‌ئاسایشه‌كان موختاری گه‌ڕه‌كه‌كه‌یانه، پاش ڕفاندنیان له‌سنوری ئاسایشی بنه‌سڵاوه سه‌رو برۆیان تاشیوه‌وه ڕه‌وانه‌ی كه‌ركوكیان كردووه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ
ئه‌وه‌ی له ده‌روونمایا نایڵێم!! ئاخ له‌ده‌س براده‌ره‌كانم!!
ناهێڵن !! ئاخ له ده‌س خۆشه‌ویستانم ! ناهێڵن!!
به‌ڵام به یه‌ك دێڕ!!!
با هه‌موومان برۆمان بتاشین تاكو پێشمه‌رگه‌یه‌كی برۆ تاشراو دڵی نه‌ڕه‌نجێ!!
كه‌مپینی برۆ و سه‌ر تاشین!!!
بۆ پێشمه‌رگه!!!
با هه‌موومان سه‌ر و برۆمان بتاشین !! با یه‌ك كه‌س ئه‌تك نه‌كرێ!! با خۆمان خۆمان ئه‌تك بكه‌ین!! تاكو پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئاسووده بێت!!
كۆتا دێڕم:-
من وه‌زیری پێشمه‌رگه بم لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری پێك ده‌هێنم و ئه‌وه‌ی سه‌روو برۆی پێشمه‌رگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌می تاشی بێت پله‌كه‌ی و سه‌روو برۆی و شه‌هامه‌تی ئه‌تاشم!!!!!
سه‌د باره تێبینی :-
ئه‌مه ڕه‌ئی ئامانج كه‌ساس جه‌باریه نه‌ك قایمقام!! یعنی به‌س خۆت تێك ده‌و بۆ جاسووسی نابێ!! ڕه‌ئی خۆمه..!!!
هاوڕێی پێشمه‌رگه‌م ده‌ك ئه‌وه‌ی برۆی تاشییت خوا شه‌ره‌فی بتاشێ!!!