نوێترین

recent

26/09/2016

عەتا سەراوی: یەکێتی ھێزێک نییە چاوی لێ سور بکرێتەوە



بەرپرسانی پارتی لەسلێمانی لەئێستاوە دەستیان بەھەڕەشەو فشار خستنەسەر لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت یەکێتی کردووە، ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت"یەکێتی ھێزێک نییە چاوی لێ سور بکرێتەوە" و دەشڵێت"دەمێکە دەستیان لەزۆرنی سەوز شتووە".

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  ڕایگەیاند: بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستم کەوتوە، پارتی بەگەڵابە بەردیان بردۆتە سەر بارەگاو مقەڕەکانیان،  کەبەداخەوە ئەوان وەک نەیار و مونافس نا بەڵکو وەک دوژمن سەیری ئەم ناوچەیە دەکەن، دەمێکە دەستیان لەزۆرنی سەوز شتووە.

وتیشی"خەڵکی ئەم سنورە باش دەزانن یەکێتی لەگەڵ ھێزە ھاوپەیمانەکانی لەحکومەتی خۆجێی یەک لەسەر سێی ئیدارەی ناوچەکەی بەدەستەوەیە، بەشی زۆری بەدەست ھەریەک لەلایەنەکانی وەک گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامییەوەیە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی باسیلەوەشکرد، "خەڵک دەزانێت یەکێتی ھیچ درێغییەکی نەکردووە، چی لەتوانایدابێت بۆ بەرژەوەندی خەڵک دەیکات، با پارتی و ناحەزانی یەکێتیش دەست لەھاندانی خەڵک بۆ سەر بارەگا حزبی و حکومییەکان ھەڵگرن، خەڵک ئازادە لەناڕەزای دەربڕین".

وتیشی:یەکێتی ھێزێک نییە خەڵک چاوی لێ سور بکاتەوەو بیترسێنێت، ٤٠ساڵە دەیان دوژمنمان تاقیکردۆتەوە و ھەرکەس رووبەڕووی بووبێتەوە سەرئەنجام دەبێت پەنای بۆ دەوڵەت و دوژمنێک بردبێت، ئێمەش ناترسین و خەڵک ئێمەیە و ئێمەش خەڵکین، ھیچ ھێزێکیش ناتوانێت خەڵک فریووبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵک ئازادە ئاشتیانە و ئازادانە داواکانی بخاتەڕوو، وەک "یەکێتیش پشتگیری لەداواکانیان دەکەین و  خەڵکیش دەزانێت ھێزێک بتوانێت تەمسیلی داوا ڕەواکانیان بکات یەکێتییە نەک پارتی".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085