

مام رۆستەم لەبارەی كێشەكانی یەكێتی یادگارییەكی خۆی لەگەڵ مام جەلال دەگێڕێتەوە و دەڵێت "جارێك لە قەڵاچۆلان لای مام جەلال بووم، پێیگوتم كێشەكانی نێو یەكێتی نەبوان فریای كێشەكانی شەرقلئەوسەت دەكەوتم".
مام رۆستەم، هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسینێكی بڵاوكردووەتەوە، لە بەشێكی ئەو نووسینەدا باس لەوە دەكات، كێشە نێوخۆییەكانی یەكێتی هەمان ئەو كێشانەن كە كاتی خۆی ئەوان یەكێتیان لەسەر بەجێهێشتووە، لەو بڕوایەشدایە ئەگەر بەگوشاری ئێرانیش هەردوو باڵەكەی نێو یەكێتی رێكبكەون، ئەوا دواجار هەر كێشەكە لەنێوانیان دروست دەبێتەوە و دەڵێت "لەوانەشە ببێتە شەڕیان".
مام رۆستەم ئاماژە بە قسەیەكی مام جەلال دەكات كە لەدوای رۆیشتنی بەشێك لە سەركردەكانی ئەو كاتەی یەكێتی كردوویەتی و دەڵێت "كاتی خۆی مام جەلال گوتی بە رۆیشتنی برادەرانی گۆڕان ئیدی یەكێتی ئیسراحەت دەكات، بەس ئێستا دیارە كێ هۆكاری كێشەكان بوو".
لە كۆتایی نووسینەكەیدا مام رۆستەم هیوای خواستووە هەموو لایەنەكانی نێو یەكێتی كێشەكانیان بە دۆستانە چارەسەر بكەن.
مام رۆستم، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرینی یەكێتی بووە، لە دوای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕانیش بووە یەكێك لە هەڵسوڕاوە دیارەكانی ئەو بزووتنەوەیە.