

.................
هیچ گۆڕانخوازێکی شەریف نابێ لەمانە خۆش بێت!
مەسعود حەیدر ژنبرای عوسمانی حاجی مەحمودە،عوسمان دوو دەورە کێشەی دروست کرد،کوتلەی پێک هێنا،بۆ ئەوەی ژنبراکەی دەرچوێنێت،پارەی زۆری سەرفکرد،هەوڵی زۆریدا،ئاقیبەت کردیە ئەندام پەڕلەمان لە بەغداو ئەمەیش مەعدەنەکەیەتی،لەوکاتەیشەوە لە بەغدا ئەندام پەڕلەمانە،خاوەنی پەرەگرافێک،قسەیەک، هەڵوێستێک،جێگاو ڕێگایەک نیەو وەک ئەوەی هەر نەبێت،هیچ گومانم نیە ئەکسەریەتی گۆرانەکان وخەڵکیش نایناسن،تەنها سەرقاڵی وەرگرتنی ئیمتیازاتی زۆرو موچەو گەنە خۆریە،بەپێی بڕیاری گۆرانیش کە ئەندام پەڕلەمانەکان مانگانە لە %30 بدەنە گۆران ئەو قوروشێکی نەداوەو بە بێ ئەوەی خۆی ماندوو بکات بۆتە خاوەنی زۆرترین پارەوسامان ،ئێستا دەردەکەوێت کۆمەڵێ خەڵک کە نەیان توانی لە ناو یەکێتیدا،دەستیان بە پۆست و پارەی زۆر بگات،لە کلکەوە خۆیان کرد بە ناو بزوتنەوەی گۆڕانداو بونە سەرقافڵەی دزو جەردەکان.
ئەم داری شەقنە بوتە،دیاری دەستی کاک عوسمانە،بە پشتیوانی ئەو خۆی بە گۆڕاندا هەڵواسی و سەرقاڵی گیرفان پڕکردنە لەژێر چەتری گۆڕاندا،دەبێت کاک عوسمان پیمان بڵێت..زەحمەت نەبێت ژنبراکەی تۆ خێری چی بوو بۆ گۆران؟کام پیاوەتیو کام خزمەت بۆ ئەم بزوتنەوەیەو کام بەرهەم؟بۆچی گەنەخۆریەکانی دەکەن بەژێرەوە؟تۆ پێمان بڵی چیت پێشکەش بەم بزوتنەوەیە کردوە؟چۆن دەبێت کەسێک تەنها لەبەر ئەوەی ژنبراتە وەک چەپکە گوڵێکی داڕزاوی سیس بووی ژێر پێ خراو،بە زۆر بدەیتە قبوڵکردن بەم بزوتنەوەیەو بیکەیتە ئەندام پەڕلەمان؟،ئەمانە گۆران و بزوتنەوەکەیان بەجۆرێک ڕسواکردوە،سەرسەخترین ودوژمنترین دوژمن نەیتوانیوە بیکات.
ئەوێک کە لێرە لەسەر سۆشیالێک دەژیاو دڵی نەدەهات نەفەرێ کەباب بخوات،تۆ بردت و بزوتنەوەکەت خستە خزمەتی و گیرفانیت فوڵ کرد، ئایە کاک عوسمان گیان لە خۆرایی ئەمەت بۆ کرد؟ لە خۆرایی دەردچواند؟بۆچی ئێوە ئەم عادەتە تەرک ناکەن،کە دەبێت لەهەر حیزبێکدا بن بەکاری بهێنن بۆ کەس وکاری خۆتان و ژیانی شاهانە بونیاد بنێن؟ خەڵکیش لەم بەرەوە زەقەی چاوی بێت و ساڵێک چوار ڕوبعە ومچە وەربگرێت؟ئاوا دەیگۆڕن؟!!.
من زۆر لەسەر مەسەلەی ژنهێنانەکەی نادوێم،راستە ئەوە شتی تایبەتییە،بەڵام لە هەمان کاتا شکاندنی شکۆی گۆرانە،ئەوە پارەی گۆڕان ودزی و گەندەلی حەیدەر بوو وایکرد وازی لە ژن ومنداڵەکانی لە هۆلەندا بهێنیت،کە ژنەکەی کچی شەهید"جەمیل ڕەنجبەرە"و بچێت کچێکی عەرەبی سوری بکاتە قەڵادۆشکانی،هاتۆتەوە بۆ هۆڵەنداو بە ژنەکەی وتوە پارەتان نادەمێ بڕۆن سۆشیال پارەتان بداتێ،کەسێک بەرامبەر ژن و منداڵی خۆی تا ئەوکاتەی لە قونی سەگ سواڵ دەکات چرکەی لێوە نەیەت و کە دەبێتە ئەندام پەڕلەمانی لە ڕێگای جەنابتەوە دوای سەرەڕای گەنە خۆریەکەی کەلە خوارەوە باسی دەکەم،ئەمەیش هەڵوێستی بێت بەرامبەر ژن و منداڵی ئیتر چاوەڕوانی چی لێبکەین؟.
کەسێک ناوی شەهید" جەمیل ڕەنجبەر"و بنەمالەکەیی بەکارهێنابێت بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام پەڕلەمان ودوایش یەکەم غەدر لەوان بکات،کوێی مەردایەتیە؟.
هەموو کوردانی هۆڵەند دەزانن خێزانی کچی شەهید ڕەنجبەرو بنەمالەکەی چیان بۆ حەیدەر کردوە،چۆن لەسەر حسابی ئەوان زانکۆیان پێتەواو کرد،دوای ئەوەی بوە ئەندام پەڕلەمان وپارەی مۆڵی بینی،هاتۆتەوە بۆ هۆلەنداو بە ژنەکەی وتوە،بای بای،وەختێک ژنەکە دەڵی باشە بۆ؟خراپەم چییە؟دەڵی هیچ تۆم ناوێ وتەواو.
خۆشیەکەی لەوەدایە بە ناوی ئەوەی کەس وکاری ئەنفالکراوە خۆی بادەداو بە دەنگی ئەنفالکراوەکانی گەرمیان بوو بە ئەندام پەڕلەمان،کەچی ڕۆیشتوە کچێکی عەرەبی هیناوە، ئەی بۆ نەچوی کچێکی کەس وکار ئەنفالکراو بهێنێت؟.
بۆیە ئەم نوسینەی من لە پێناوی پاراستنی حەیای بزوتنەوەی گۆراندایە،کە ئەم چەکلو پەکل و سەرسواڵکەرو تازە پێگەیشتوانە دەیانەوێ بیبەن،بۆیە دەبێت ژنبراکەت ڕسوابکرێت،تا وەک کیسەڵ سەرنەکا بەقەباغەکەی خۆیداو وابزانێت هیچ کە س ئاگای لە پاشەڵی پیسی نیە،ئەو توانی پارەیەکی زۆر بەرێت،وەلێ هێندەی چڵە پوشێک کەسایەتی نەما وبەتاڵ وحەتاڵ لە هەمو وئەخلاقیاتێک.
دزیەکی ئاشکرا!
کەسەدام ڕوخا حەسار لەسەر عێراق هەبوو،بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین بلۆک کرابوون، ئەحمەد چەلەبی فکرەیەکی کرد، بانکی تجاری عێراقی دروست کرد.
سەردەمی مالکی ئافرەتێکی کوردی کرد بە مەسئولی بانقەکە بە ناوی"حەمدیە جاف" لەزۆری شارەکان بەشی هەبوو، سەرمایەی بانقەکە گەیشتە سی ملیارد دۆلار، حەمدیە جاف سەربە مالکی بوو،بۆ مەشروعێکی خەیالی لە بانکی تجاری سلیمانی نزیکەی 800 تا 900 ملیۆن سەرفکرا، لیژنەی مالیە لیژنەیەکی تحقیقی دروست کرد، ئەم لیژنەیە یەکێک لە ئەندامەکانی مەسعود حیدەر بوو"هونەر" مەسعود ئەندامی لیژنەی مالیەی پەڕلەمانی عێراقە، هەموو ئەمانە ئیسپات کرا، هاتە سەر واژۆکردنی مەسعود واژۆی نەکرد،گوایە گومانی هەیە،تیڤیەکانی عێراق مقابەلەیان کرد، ئیحراجیان کرد،نەیتوانی وەڵام بداتەوە، دەرکەوت"حەمدیە جاف"سێ سەد هەزار دۆلاری داوەتێ لەبەر ئەوەی واژۆی نەکات، ئەوەبوو لە کۆتاییدا لیژنەکە هیچی پێنەکراو ئاقیبەت عبادی حەمدیە جافی دەرکرد.
خەڵکی لە سەرشەقامەکانی سلێمانیو کوردوستاندا،خوێنی ڕژا،هەزاران کەس برسی کران وموچەیان بڕا،هەزاران کەس تێلاباران کران،زۆرکەس ڕفێنرانو زیندانی کرا،ئایە بۆ ئەوە بوو حەیدەرەکان بچنە پەڕلەمان و بەنەکردنی واژۆیەک سێ سەد هەزار دۆلار وەربگرن؟ بۆ ئەوە بوو بە پارەی گۆران ولەسەر قوربەسەری ئەو خەلکە کیژۆڵەی ناسکی عەرەب بخاتە ژێر خۆی؟ بۆ ئەوە بوولە هۆتێلە ڕاقیە گرانبەهاکان،بە پارەی گۆڕانخوازان سەرقاڵی سێکس بن؟.
شەرم دەکەم ڕۆژێ لە ڕۆژان دیفاعم لەم کەسە بودەلەو دزو درۆزنانە کردوە.
ئارام ئەحمەد
10/09/2016