

ئارام ئەحمەد
ئینسان توشی شۆک دەبێت وەختێک دەبینیت،بەرهەمێک کە گوایە لە ئەمریکاو ئەوروپا ژیاوەو گەڕاوەتەوە کوردوستان ،بە بێ ئەوەی هیچ کارێکی کردبێت و تەنها ئەوەیە یەکێتی بوە،توانیویەتی دەست بەسەر ئەم هەمو سامانەدا بگرێت،لە ڕێگای ئەو پۆستانەی کە هەیبوە،جا دەبێت بنەماڵەی بارزانی و کۆسرەتەکان وفلان وفیسارەکان چیان تاڵانی کردبێت.
ئەرێ خۆ ولات نەماوە؟ هەموو ئەم زەویانەی ناوی کوردوستانە سەرخانو ژێر خانی بۆتە تاپۆی ئەمانە؟ ئەگەر ئێستایش قسە لەگەڵ بەرهەم بکەی،یان دەڵێت باوکم بۆ بەجێهێشتووم یان دایکم.
ئاواش خەڵکانێکی بێڕەوشت دوایان کەوتوون و دەڵێن "کۆسرەت وبەرهەم با ناوەندی بریار بن" جا ئەمانە ناوەندی بریار نەبوون ئەمانەیان داگیرکردوە،خۆ ئەگەر ببنە ناوەندی بڕیار دەبێت خەڵکی کوردوستان چۆڵی بکەن؟بەرهەمێک ئەمانەی داگیرکردبێت، دەبێت ئێستا کۆسرەت چی هەبێت؟!مەحمودو سەنگاوی عەدنانی حەمەی میناو هتددد چیان تاڵانکردبێت!!.
تێناگەم چۆن بەشەرێک قیمەتی خۆی ئاوا هەرزان دەکات وئەوەندە بێشەرم و بێ حەیایە دوای ئەمانە دەکەوێت و دیفاعیان لێدەکات؟جا ئەوەی خۆشە بەرهەم دەڵێ چاکسازی دەکەم،ئێستایش ئەوکۆیلانەی دوایان کەوتوون مانگانە بە چەند دۆلارێک دەڵێن"جا قەیچێکا هەمویان دزیویانە".
یانی هەر بەراستی ئەمە هەرە شەریفەکەی یەکێتیە؟ پێدەچێت وابێت،پێدەچێت بەرهەم کە ئەمانەی خوارەوە وزۆر زیاتریشی دزیوە هەرە شەریفەکەی بێت اهاهاهاهه.
..................
ساڵی 2011/ 35 دۆنم زەوی لە هەندێ جوتیار کڕیوەتەوە،هەندێکیان بە پارەیەکی کەم وهەندیکیان بە زۆر، ئێستا هەمووی تەلبەند کراوەو بیری ئاوی تێدایە.
لە تاسڵوجەوە بۆ عەرەبەت وبە دامێنی گوندی هەزار مێرددا تێدەپەڕی ئەوکاتەی سەرۆکی حکومەت بووە،105 دۆنم زەوی لەوناوچەیە داگیرکردوە،بۆ ئەوەی دوای ئەوەی وازی لە پۆستی سەرۆکی حکومەت هێنا بیکاتە پرۆژە یان بیکاتە شاریکی بازرگانی.
تەلاری کوردستان مۆڵ و هٶتێل ڕامادا ئەمیش بەرامبەر تەلاری سیتی ستارەو لە تەنیشت کتێبخانەی گشتی،سەردەمی بەعس زەویەکە مەتری 50 دۆلار بوەو لەوکاتەدا مەتری زیاتر لە 2000 دۆلار بووە داویەتی بە بازرگانێکی نزیک لە خۆی ئێستا پرۆژەکە هی خۆیەتی و زۆربەی پرۆژە گەورەو بچوکەکانی و نوسینگەکانی لەوێ دابین کراوە بە خۆڕایی.
کۆمپانیای بی پلان کە بەڕیوەبەرەکەی ناوی شێرکۆ عابدە بەرپرسی هەموکارە بازرگانیەکانی دەرەوەی بەرهەمە.
تەلاری سالم سەهۆڵەکەی سلێمانی ئەمەیش بەهەمان شێوە زەویەکەی خرایە سەر ناوی کەسێکی نزیکی خۆی و ئێستا تەلارێکی لەسەر دروستکراوە کە دوکان وشوقی بازرگانی لە خۆی دەگرێت.
تەلاری تاوەری قەیوان.ئەمیش بەرامبەر بارەگای ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی یەکێتی جارانە،لەبەر ئەم بینایە دوو قوتابخانەی دێرینی شاری سلێمانی ڕوخێنرا.
کۆمپانیای بەڕێز،ئەم کۆمپانیایە لە نا وشاری سلێمانی چوار شاری نمونەیی" کورد سێتی،لوبنان سێتی و دوانی تر لە چەمەچەمال.ڕانیە کۆیەو کفری وچەندین جێگای تر، شاری نمونەی دروست کردوە، کە تەواوی زەویەکانی بە خۆرایی بۆ دابینکراوە، بەڕێوەبەرەکەی مەلا یاسینە.
پاڵاوگەکان، بە گوێرەی زانیاریەکان،دکتۆر بەرهەم ئێستا 8 پالاوگەی نەوتی هەیە، لەسەر ڕێگای سلێمانی کەرکوک،کەرکوک هەولێر، کەئەمە ناوی هەندێکیانە،بازیان، ئەزمڕ، هۆگر،قەیوان،دلێر، دوو لەم پاڵاوتانە ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەنزین و گەز بەرهەم دەهێنن.
بەشێک لە تەلاری فلۆریا سیتی هەولێر کە کاری تێدا دەکرێت موڵکی بەرهەمن.
قەیوان سیتی،شاری نمونەییی قەیوان سیتی لەگەرەکی ڕاپەڕینی سلێمانی سەربە کۆمپانیاکەی خۆیەتی.
جا دەبێت چیتری هەبێت ژێر بەژێر ئەوە خوا دەزانێ و کوڕەکەی دادە "ڕوناک".
ئارام ئەحمەد
05/09/2016