

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی،ره‌خنه له باڵه‌كانی یه‌كێتی ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ئێوە لەهەموو کەس زیاتر باس لە دیموکراسیەت و میکانیزمە دیموکراسیەکان دەکەن بۆچی بۆ خۆتان بەکاری ناهینن بۆیەکلاکردنەوەی کیشەکانتان.
دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د،لەلاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک پۆستێكی به‌ناونیشانی(برادەرانی یەکیەتی وا نابێت)بڵاوكردوهتهوهو نوسیویه‌تی:رەنگە پیتان سەیربیت لە قاموسی حزبایەتی کوردوستاندا کادری حزبیک لەخوای نەوی حزبیکی تر توشی هەرچی نەهامەتی و سەرگەردانی هەیە نەبیت ، بەلام ئیمە پەروەردە ی یەکگرتوو وای لیکردوین کیشەی حزبەکانی تر بەکیشەی خۆمان بزانین.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كگرتوو ره‌خنه له باڵه‌كانی یهكێتنی ددهگرێت و ده‌ڵێتت:خۆ ئێوە لەهەمووکەس زیاتر باس لە دیموکراسیەت و میکانیزمە دیموکراسیەکان دەکەن نازانم بۆچی بۆ خۆتان بەکاری ناهینن بۆیەکلاکردنەوەی کیشەکانتان بەتایبەتی پرسی سەرۆکایەتی کردنی حزب. ئاخر پەروەردەی مام جەلال و ریزنان لەخەبات و قوربانیەکانی حزبە کەتان و ئەو هەموو دیموکراس دیموکراسیەی کە بەخەلکتان دەفرۆشت فیری ئەو هەموو سەرەی کردن.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئاماژهبهوهشكردوه:خۆلای ئیوەو هەموە خەلک رۆشن و نمایانە کە هەربونەوەریک زیاتر لەسەریکی هەبیت سروشتی نابیت و توانای بەردەوامی ژیانی نابیت،من وادەزانم هەرئەمەش هۆکاری سەرەکیە بۆ ئەوەی تاکوئیستا کورد هیچی بە هیچ نەبووە ،ئیترتاکەی خۆتاتا و دۆستانتان بەوەدەخەلەتینن یەکیەتی هەروای هیناوە.
راشیگه‌یاندوه:بۆچی کۆنگرەیەک ناگرن جیگرەوەیەک بۆ مام جەلال دیاری بکەن بەهەلبژاردن باچەند پالیوراویکیش هەبیت دواتر لەسەر کەسیک بەدەنگ دان یەکلای بکەەوە.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركرایه‌تی یه‌كگرتوو رونشیكردوهتهوه:باشە ئەگەر سەرکردەکان بەرژەوەندیە تایبەتیەکانیان ناهیلی ئەی ریکخستنەکان بۆچی لەسەر یەکیک کۆنابنەوە خۆ جیاوازیەکان لەنیوانیان زۆر زۆر نیە ئیتر لەسەر هەرکامیان کۆببنەوە ئەوانی تر ناچار بکەن دواتر مل بەخواستی ئیوەبدەن ئەوسا بەرژەوەندیەکانی هەمویان و یەکیەتی و کۆی پرۆسەی سیاسی و خەلکی کوردوستانیش دەستەبەر دە بیت.بۆیە دلسۆزانە پیتان دەلیم وانابیت فریای خۆتان بکەون وەک یەکگرتوو بکەن لەئالو گۆری دەسەلات و یەکلاکردنەوەی فرەکاندیدی و فرەسەری کەئیستا توشتان هاتووە.