

قایمقامی چەمچەماڵ بۆ پشتگیری (هێمن بنه‌صڵاوه‌یی) سەری خۆی تاشی
قایمقامی چەمچەماڵ بۆ پشتگیری لە پێشمەرگەکە کە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە سەری تاشرا، سەری خۆی تاشی و ڕایگەیاند هاوسۆزی پیشمەرگەکەن.
ئامانج محەمەد، قایمقامی چەمچەماڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی خۆی بە سەرتاشراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" هیوادارم وەزیری پێشمەرگەی ئێستا لێکۆڵینەوە لەو بابەتەوە بکات".
ئامانج محەمەد، ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ئەو کارەی وەک خۆی کردووە نەک وەک قایمقامی چەمچەماڵ.
قایمقامی چەمچەماڵ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە لە سێ قۆناغدا سەری تاشراوە، یەکەم لەسەردەمی بەعسدا و دووەم لە خولی ئه‌فسه‌رانی ئاسایش و سێیەم جار لەپێناو هێمن بنەسڵاوەی پێشمەرگە.
شەوی ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٦، هێمن بنەسڵاوەیی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە سەر و برۆی تاشرابوو، وەک خۆی ئاماژەی پێ‌کردبوو، لەبەر ئەوە وایان لێکردووە کە ویستوویه‌تی به‌شداری خۆپیشاندان بكات له‌شاری هه‌ولێر، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌بنه‌سڵاوه فرێندران، و پاشان سه‌رو برۆی تاشراوه‌و به‌ره‌و شاری كه‌ركوك ڕه‌وانه‌یان كردووه.
پەیوەندیدار
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ: با هه‌موومان برۆمان بتاشین
http://wllat-net.blogspot.com/2016/09/blog-post_980.html