نوێترین

recent

29/09/2016

بارزانی ئەمجارە بە دەستکەوتەوە دێتەوە..



ڕامان مەجید فەقێ

دڵنیا بن سەرۆک لە بەغداد بە دەسکەوتەوە دەگەڕێتەوە، بە لەبەرچاو گرتنی سیاسەتی پارتی لە ڕابردوودا دەتوانین بڵێین هەر کات سەرۆک یان بنەماڵەی سەرۆک لە سەردانی دیبلۆماسی بە تەنها ڕۆیشتن، ئەوە خەیاڵیان وایە دەسکەوتێک  دەدورنەوە و پێویستە کەس بەشدار نەبێت و شانازی تەنها بۆ بنەماڵە بێت، بەڵام هەر کات کردیان بە قەرباڵغی و هۆسە و هەرایان نایەوە و وەفدیان قەرەباڵغ کرد و ڕۆیشتن ئەوە بە دڵنیایەوە بۆ تەنەزول و پەشیمان بوونەوە لە قسەکانی پێشوویان دەچن و دەیانەوێت هەموو لایەک هاوبەش بکەن و بڵێن ئەوە بەرپرسیاریەتیەوە دەبێێت هەموولایەک بەشداربن و ئاگاداربن و بڕیاری هەموانی دەوێت.

بۆیە ئەم قەرەباڵغیەی ئەمڕۆ لەگەڵ کاک مسعود چوون بۆ بەغداد ئەوەمان پێدەڵێت کە سەرۆک ئەمڕۆ لە زۆربەی قسەکانی چوار ساڵی ڕابردووی پەشیمان دەبێتەوە کە ئێمەی بەم هەموو قەیرانەی ئەمڕۆ گەیاند و خەونی گەورە گەورەی بۆ دروست دەکردین و گیرفانی خاڵی تر دەکردینەوە واتە تا جەنابیان خەیاڵ و خەونی گەورە تری دەبینی سک و گیرفانی هەژارانی برسی و بەتاڵ تر دەکردەوە، بۆیە دڵنیام ئەو لە پێناوی گەلەکەی ئەمڕۆ وەعد دەدات کە چیر باسی ئەو شتانە نەکات و بژێوی خەڵكیش لانی کەم تۆزێک باشتر دەبێتەوە.

ئەی چۆن سیاسەت هەر وانیە کە سەر نەکەوتی دەبێت باجەکەی بدەیت؟ ئەی چۆن بەرپرسیاریەتی ئەوەنییە کە هەموومان شان بدەینە بەر شکست؟ ئەی سیاسەت ئەوە نیە مادام مالکی و عەبادی نایەن بۆ هەولێر خۆ دەبێت ئێمە بچین لە پێناوی خەڵک چونکە چوار ساڵە لە پێناوی خەڵک تەنەزولمان نەکردوە و نە چووین؟ ئاخر بەڕاست ئەوەی ئێستاتان ئاقڵ مەندانە و حەکیمانەیە و لە پێناوی خەڵکە یان ئەوەی چوار ساڵی ڕابروو سەرکێشیتان بەهەموو شتێکی ئەم وڵاتەوە کرد، تەنها لەبەر عینادی و پەشیمان نەبوونەوە لە قسەیەک کە کردبووتان؟

پاش چوار ساڵ لە ساسەتی پێچەوانە ئەمڕۆ چونەوە بەغداد، ئەم سیاستە وەک ئەم گۆرانیە فۆلکۆریە وایە کە دەڵێت (بزمارە و بزمارە لە کۆتای دەڵێت، بزمار نییە و مێخەکە).
Picsart-24-02-23-21-31-09-085