نوێترین

recent

26/09/2016

بەوێنە: پارتی بە سەگی پۆلیسی و كڵاشینكۆفەوە روبەڕوی خۆپیشاندەران دەبێتەوە


پۆلیسی فریاكەوتنى شاری هەولێر بەمەبەستی ترساندنی هاوڵاتیانی شاری هەولێر چەند وێنەیەكیان لە پەیجی تایبەتی خۆیان لەفەیسبوك بڵاوكردۆتەوە كە بەچەك و ژمارەیەكی زۆر هێزو ئوتومبیل و سەگی پۆلیسییەوە لەشاری هەولێر بڵاوبونەتەوەو هاوڵاتیان لەشەقامەكانی ئەو شارە دەپشكنن بەئامانجی دروستكردنی ترس و تۆقاندن لەناو شاری هەولێر و بۆ رێگرێكردن لە ئەنجامدانی هەر خۆپیشاندانێك لەو شارە.
هەروەها پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر نوسیویانە، "رێگا نادەین بە هیچ كەسێك،رێكخراوێك، كومەڵە یا حزب گێرەشوێنی بكەن و شار هەولێر تیك بدات، هەركەسیك كاری تیكدەرانە ئەنجام بدات ئەوا بەپێی یاسا لێپرسینەوەی لەگەل دەكرێت".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085