

وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگانامه‌یه‌کی ویکیلیکس، که تیایدا ئاشکرایکردووه، که تورکیا 200 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته بارزانی، روونکردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: هه‌رێم پاره‌ی به قه‌رز له تورکیا وه‌رگرتووه.
شه‌وی 19/ته‌موز، ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس 294 هه‌زار و 548 ئیمێڵ بەڵگەنامەی نهێنی لەبارەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاکەپەوە بڵاوکردەوە و بەشێکی بەڵگەنامەکانیش باس لەبوونی پەیوەندی نێوان ئاکەپە و پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق ده‌که‌ن.
به‌گوێره‌ی یه‌کێک له‌و ئیمێڵانه، که ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس بڵاویکردوه‌ته‌وه: ئاکه‌په به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی و تایبه‌ت له رۆژی 15ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، بڕی 200 ملیۆن دۆلاری داوه به‌خودی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باس له ده‌زگا فه‌رمییه‌کانی حکومه‌ت کرابێت.
له‌باره‌ی هۆکاری پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش، ویکیلیکس ئاشکرایکردوه، که حکومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 24 ڕۆژ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ تورکیا له‌ڕێگه‌ی بۆریی نه‌وتی نێوان که‌رکوک- جه‌یهان راگیراوه، داوای یارمه‌تی له تورکیا کردووه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاکه‌په 200 ملیۆن دۆلار هاوکاری داوه به خودی مه‌سعود بارزانی.
هه‌رچه‌نده ئه‌و کات به‌رپرسانی هه‌رێم باسیان له‌وه کرد، وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه به‌قه‌رزبووه له تورکیا، به‌ڵام له نامه‌که‌ی ویکیلیسدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسی قه‌رز نه‌کراوه و ئاشکرایکردووه، که به‌ناوی هاوکارییه‌وه ئه‌و پاره‌یه دراوه به بارزانی.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌فین دزه‌یی له روونکردنه‌وه‌یکیدا بۆ ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتوویه‌تی: زیاتر له سێ هه‌فته له هه‌ردوو مانگى شوبات و ئازارى ڕابردوو، ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت په‌کى که‌وتبوو، بۆیه حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕى سه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلارى بۆ دابینکردنى مووچه له تورکیا قه‌رز کردووه (نه‌ک دوو سه‌د ملیۆن) و ئه‌و پاره‌یه به قه‌رز دراوه‌ته حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
له‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ویکلیکیس، تورکیا کردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی له وڵاته‌که‌ی خۆیدا بلۆک کرد و له رۆژی رابردووشه‌وه له هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ماڵپه‌ڕه بلۆک کراوه و ناتوانرێت بکرێته‌وه.
ویکیلیکس (WikiLeaks) ماڵپەڕێکی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتیی ئازادە، لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ لەلایەن جولیان ئاسانگ دامەزرا، کاری ماڵپەڕەکە بریتییە لە بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە و بابەتە شاراوەکانی حکوومەتەکانی جیهانە.
ماڵپەڕی ویکلیکس نزیکەی یەک ملیۆن و نیو بەڵگەنامەی لە بنچینەی زانیارییەکانی داتابەیس هەیە، زۆربەی کاتیش ناو و ناونیشانی کەسی بڵاوکەری زانیارییەکان نادرکێنێت، بنکەی فەرمی و سەرەکی ماڵپەڕەکە لە سویدە.