نوێترین

recent

21/07/2016

ویکیلیکس: ئیسرائیلی گەورە بەدەستی ئاکەپە دادەمەزرێ و بارزانی بەرەچەلەک جولەکەیە




لە دۆکومێنتێکی نهێنی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا کە لە پێگەی ویکیلیکس دا بڵاوبۆتەوە، بابەتەکە شیکردنەوەیەکی بۆ پرۆژەی گەورەی رۆژهەلاتی ناڤین کردوە و دەڵێ ئەم پرۆژەیە واتە خاکی بەڵێنپێدراوی جولەکەیە کە بۆیان ئامادە دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بەردەکان یەک لەدوای یەک دادەنرێت ئامانجی یەکەم هەرچار پارچەی کوردستانە، هەنگاوی یەکەم تەواو بوە هەنگاوی دوەمیش نزیگەی تەواوبوە هەنگاوی سێیەمیش تورکیایە لەژێرناوی پرۆسەی چارەسەری بەلام لە ئێستادا قۆناغی چوارەم دیار نیە

دەڵێت پرۆژەی رۆژهەلاتی ناوین پەیوەندی بە دەولەتی کورد و مافی کوردەوە نیە و بەلکو ئامانج بنیاتنانی ئیسرائیلی گەورەیە و دەوڵەتی کوردی تەنیا مکیاجێکە.

سەرچاوەکە دەڵێت بەپوختی واتە پرۆژەی رۆژهەلاتی ناڤین ٠ بەهاری عەرەبی ٠ چوار پارچەی کوردستان = ئیسرائیلی گەورە

باکوری سوریا ڕێک وەک باکوری عیراق ڕادەستی بارزانی کراوە کە بەئەسڵ جولەکەیە لێرەدا ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە بارزانی بەئەسڵ جولەکەیە بۆیە ئەوها گرنگی پێدراوە.

رەخنەی لەوە دەگرێ کە تورکیا یەکەم جار بەهیچ جۆرێک قبولی نەبوە پێشمەرگە بەناو تورکیادا تێپەڕبێت کەچی دواتر پەرلەمانی تورکیا قبوڵی کردوە.  

دەپرسێت کە چۆن دەکرێت ئێمە لەلایەک دەڵێین جیاوازی نیە لەنێوان پەکەکە و پەیەدە کەچی هێزی پێشمەرگە بەناو تورکیادا تێپەڕدەبێ بۆیارمەتیدانی پەیەدە.

لەکۆیاییدا هۆشیاری دەدا لەوەی کە ئاکەپەی حزبی ئەردۆغان ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە دروستکردنی هەردو کوردستانی عیراق و سوریا و دەڵێت بەکورتیەکەی ئیسرائیلی گەورە بەدەستی ئاکەپە/پارتی دادو گەشەپێدان دروستدەکرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085