

١. سەماکردن لەدرەنگانی شەودا کارێکی نایاساییە.
٢. ھەموو ساڵێک ١٥٠٠ بومەلەرزە ئەم وڵاتە دەھەژێنێت.
٣. زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەسی ئەم وڵاتە، تەمەنیان لەسەروو ١٠٠ ساڵەوەیە.
٤. لەم وڵاتە گەورەیەدا ساڵانە تەنھا دوو کەس بە دەمانچە دەکوژرێن.
٥. بەتەمەنترین کۆمپانیا لەسەر ئاستی جیھان لەم وڵاتەدا بووە کە لەساڵی ٥٧٨ی زایینییەوە تا ٢٠٠٦ کاریکردووە.
٦. ئەم وڵاتە زیاتر لە ٦٨٠٠ دورگە پێکھاتووە.
٧. شەمەندەفەرەکانی لە رێکوپێکترین شەمەندەفەرەکانن لەسەر ئاستی جیھان و تێکڕای ناوەندیی دواکەوتنیان تەنھا ١٨ چرکەیە.
٨. جوتیارەکانی ئەم وڵاتە شوتیی چوارگۆشە بەرھەمدەھێنن تا بۆ ھەڵگرتن و خەزنکردن ئاسان بێت.
٩. ژمارەی گیاندارە ماڵییەکان لەمناڵان زیاترە.
١٠. رێژەی لەدایکبون لەم وڵاتەدا ھێندە نزمە بەشێوەیەک کە دایبیی گەورە لەھی مناڵ زیاتر دەفرۆشرێت.
١١. ئەو ھاووڵاتیە ژاپۆنییەی لەدوای روداوی تایتانیکدا رزگاری بوو، لەناو خودی وڵاتەکەیدا پێی دەڵێن ترسنۆک چونکە لەگەڵ سەرنیشنەکانی تری کەشتییەکەدا نەمردووە.
١٢. لە ٩٠ %ی ئەو مۆبایلانەی خەڵکی ئەم وڵاتە بەکاری دەھێنن دژەئاوە چونکە ھەرزەکارەکانیان تەنانەت لەکاتی خۆشۆردنیشدا بەکاری دەھێنن.
١٣. لەم وڵاتەو کۆریاش جۆرە قاوەخانەیەک ھەیە کە پێی دەڵێن قاوەخانەی پشیلەو تێیدا دەتوانیت قاوە بخۆیتەوەو ماوەی چەند سەعاتێک لەگەڵ پشیلەدا بەسەر ببەیت.
١٤. خەوتن لەکاتی کاردا رێپێدراوە لەم وڵاتەدا وەک شێوازێکی حەوانەوە سەیردەکرێت.
١٥. لەمیانەی جەنگی جیھانی دووەمدا ئەم وڵاتە چینی بە جۆرە کێچێکی توشبو بە تاعونی رەش بۆردومانکرد.
١٦. بەھۆی کێشەیان لەسەر دورگەکانی کوڕیڵ، تائێستا ژاپۆن و روسیا پەیماننامەی ئاشتی بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی جیھانی دووەمیان ئیمزا نەکردووە.
١٧. لەم وڵاتەدا مامۆستاو خوێندکارەکان پێکەوە ژوری پۆل و کافتریاکان پاکدەکەنەوە.
١٨. ژمارەی ئەو چینییانەی لەجەنگی جیھانی دووەمدا لەلایەن ژاپۆنییەکانەوە کوژران، لەژمارەی جولەکە کوژراوەکانی ھۆڵۆکۆست زیاترە.