

بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئیمێڵ و به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به ئاكه‌په‌و توركیا‌و دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌لایه‌ن پێگه‌ی ویكیلیكسه‌وه، ترس ده‌خاته دڵی سیخوڕ‌و لایه‌نگرانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه‌و ده‌زگاو كه‌سایه‌تییه نزیكه‌كاتی فه‌تحوڵا گوله‌نیش له‌كه‌ركوك و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم له‌ترسی گورزێكی ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له دژیان له ئاماده‌باشیدان.
دوای كوده‌تاكه‌ی چه‌ند رۆژی پێشووی توركیا‌و هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوشتن و ده‌ستگیركردن و له‌سه‌ركارلابردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌توركیا به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به كوده‌تاكه‌وه‌و فه‌تحوڵا گوله‌نی دۆستی دوێنی و دوژمنی ئه‌مڕۆی ئه‌ردۆغانه‌وه، ماڵپه‌ڕی ویكیلیكسیش بۆمبێكی دیكه‌ی له‌گۆڕه‌پانی سیاسی توركیا‌و ناوچه‌كه ته‌قانده‌وه‌و سه‌دان هه‌زار ئیمێڵ و به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان و توركیا‌و دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به رۆژنامه‌ی (هه‌واڵ)، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئیمێڵ و به‌ڵگه‌نامانه سیخوڕ و دۆسته‌كانی توركیای له‌ناو حزب و لایه‌نه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوكی نیگه‌ران كردووه‌و ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشتووه ناویان له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا بێت و ئاشكرا بكرێن.
له لایه‌كی تره‌وه چه‌ندین ده‌زگاو كۆمپانیا‌و كه‌سی سه‌ر به‌سه‌ركرده‌ی توركی نه‌یاری ئه‌ردۆغان، فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌كه‌ركوك و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم له‌وه ده‌ترسێن كه پیاوانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاكه‌په هاوشێوه‌ی توركیا، له كه‌ركوكیش ده‌ستیان لێ بوه‌شێنن و ژیان و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
جێی باسه، له‌چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه تاكو ده‌مه‌وبه‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 21/ 7 / 2016 به‌شی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس له‌پێگه‌كه به‌بێ كێشه ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و به‌شه‌ی تایبه‌ته به به‌ڵگه‌نامه‌و ئیمێڵه‌كانی ئاكه‌په له‌ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس له‌لایه‌ن كه‌س یان ده‌زگایه‌كی نه‌ناسراوه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان بلۆك كراوه‌و به هیچ جۆرێك ناكرێته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه له‌توركیاش هه‌ر له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ئه‌نجومه‌نی گه‌یاندنی ئه‌و وڵاته ماڵپه‌ڕی ویكیلیكسی بلۆك كردووه‌و به رێوشوێن گرتنه‌به‌رێكی كارگێڕی ناوی بردووه.
له‌رۆژنامه‌ی هه‌واڵ-ه‌وه وه‌رگیراوه