

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای حەشدی شەعبی هۆشداری دەداتە یەکێتی نیشتیمانی كوردستان و پێشمەرگە و ئاماژە بۆئەوەدەکات موجاهیدە تورکمانەکانمان ئامادەن.
بەپێی هەواڵێکی سایتی بەدر نیوز کە سایتێکی سەر بە رێکخراوی بەدرە ,موحەممەد مەهدی بەیاتی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای حەشدی شهعبی، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پێشمەرگە تۆمهتبار دهكات و دهڵێت" گێچەڵ بە خاوەن زەوییە کشتوکاڵیەکانی گەرەکی تسعینی کۆنی شاری كهركوك دهكهن.
بەپێی وتەی بەیاتی پێشمەرگە هەرەشەیان لە دانیشتوانی ئەو گەرەکە کردووە و رێگە نادەن لەسەر زەوییەکانی خۆیان کار بکەن.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی دەڵێت داوا لە سەرکردەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین سنورێک بۆ ئەو کارە دابنێن چونکە ترسمان هەیە لەوەی کە موجاهیدە تورکمانەکان ئارامیان نەمێنێت و کاری خراپ روبدات.