

دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی كه ئاماده نه‌بووه له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده بێت.
به پێی زانیارییه‌كان هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای هه‌ولێر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشتر له لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی شاری هه‌ولێره‌وه بانگێشت كرابوو بۆ لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه بچێته به‌رده‌م دادگا. سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی 2016، دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر بڕیارى دابوو كه نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ى ئاماده‌ى به‌رده‌م دادگا بێت.
له‌وباره‌یه‌وه حاكم سامح عوسمان سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاند كه داواكارى گشتى سكاڵاى له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا تۆمار كردووه سه‌باره‌ت به تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ى كه تیایدا باسى له هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى كونسوڵ و رفاندنى نێرده بیانییه‌كان و ئه‌ندازیاره بیانییه‌كان كردووه له هه‌ولێر و ئه‌و تۆماره ده‌نگیانه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵێكى راگه‌یاندن بڵاو كرابوونه‌وه.
سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه دادوه‌رى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر بڕیاره ئاماده‌كردنى ده‌ركردووه و له رێگه‌ى خۆیه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت و بابه‌ته‌كه‌ش له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بێت تا ئیفاده‌ی لێوه‌ربگیرێت، ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بێت، ئه‌وا دادوه‌ر بڕیارى خۆى له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات .
چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماری ده‌نگی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان بڵاوكردبووه‌وه، له‌و تۆماره ده‌نگیانه‌دا ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی كونسوڵی وڵاتان و ئه‌ندازیاره بیانییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان كردبوو.