

له ئێستادا ده‌یان موفتی له جیهانی ئیسلامی‌دا به سونه‌و شیعه‌وه فتوای سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌رده‌كه‌ن، به‌شێك له‌وانه فێل بۆ هاوڵاتیان ده‌دۆزنه‌وه تا له كاتی گه‌رمادا به‌ڕۆژوو نه‌بن و به‌شێكیشیان ماوه‌ی درێژی ڕژووگرتن زۆره به بیانویه‌ك ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی عوزرێك بێت و هاولاتیان تێیدا بتوانن به رۆژوو نه‌بن.
یه‌كێك له فتوا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی ڕه‌مه‌زان كه زانا شیعه‌كان به پشتبه‌ستن به فتوایه‌كی باوكی موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ری رێكه‌وتون كێشانی جگه‌ره‌یه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، به‌پێی فتواكه تۆز و خۆڵ ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه، كه ئه‌ویش تۆزی چڕ هه‌روه‌ها تۆزی سوك یان نه‌رم و نیان، سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تۆزی (خه‌فیف) و سوك یاخود نه‌رمونیان ڕۆژوو ناشكێنێت، دوكه‌ڵی جگه‌ره‌شی له چوارچێوه‌ی تۆزی نه‌رمدا داناوه، به‌م پێشه‌ش كێشانی جگه‌ره‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا حه‌ڵاڵ كردوه، به‌ڵام هه‌ر به پێی فتواكه نابێت به ئاشكرا جگه‌ره بكێشیت، چونكه له رێز‌و حورمه‌تی مانگی ڕه‌مه‌زان كه‌مده‌كاته‌وه.
موفتیه شیعه‌كان چه‌ند فتوایه‌كی دیكه‌یان ده‌ركردوه تا هاوڵاتیان بتوانن له گه‌رمای مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو نه‌بن، به‌پێی یه‌كێك له‌و فتوایانه گه‌شتكردن چاره‌سه‌ره بۆ به‌ڕۆژوو نه‌بون، موفتیه‌كی شعه ڕایگه‌یاندوه كه هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت له‌م گه‌رمایه‌دا به‌ڕۆژوو نه‌بێت ده‌بێت رۆژانه 25 كیلۆمه‌تر له ماڵی خۆی دور بكه‌وێته‌وه و نان بخوات و به‌و شێوه‌یه مانگه‌كه‌ی به ڕێبكات و به‌ڕۆژووش نه‌بێت، یاخود ده‌توانێت هه‌ر 10 رۆژ جارێك له شارێكی دیكه بمێنێته‌وه، به‌مه‌ش به گه‌شتیار داده‌نرێت و رۆژوی له‌سه‌ر نابێت.
جگه له موفتیه شیعه‌كان، موفتیه سونیه‌كانیش به هه‌مان شێوه چه‌ندین فتوای جۆراوجۆریان له‌سه‌ر به‌رۆژووبون ده‌ركردوه، له یه‌كێك له‌و فتوایانه‌شدا ئه‌نجومه‌نی فیقهی ئیسلامی له سودان، رێگه‌یان به هاووڵاتیانی شاری بورتسودان دا كه له كه‌ناری ده‌ریای سوره به‌وه‌ی روژوكه‌یان بخۆن ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونی پله‌كانی گه‌رما له‌و ناوچه‌یه، ئه‌نجومه‌نه‌كه راگه‌یاندووه دوای گه‌یشتنی چه‌ندین راپۆرت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو راده‌ی شێ له‌و ناوچه‌یه بۆیه كارێكی ئه‌سته‌مه خه‌ڵك به‌روژو بن بۆیه رێگه‌دراوه له‌و رۆژانه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رزه روژوكه‌یان بشكێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه داواشی له داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت كرد كاره‌بای مزگه‌وته‌كان و شوێنه تایبه‌ته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه دابین بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌و ناوچانه له 50 پله تێپه‌ڕبوو.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌لباری زمزمی كه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌غریبه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانی موسوڵمانی جیهانیشه، ڕایگه‌یاندوه كه رۆژوه‌وانان ده‌توانن ده‌رمان بخۆن به‌بێ ئاو، چونكه مه‌به‌ست له رۆژوو گرتن دوركه‌وتنه‌وه‌یه له خواردن و خواردنه‌وه‌و سێكسكردن، جگه له‌وه‌ش هیچ شتێكی دیكه رۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه، هاوكات جه‌مال به‌ناش له میسر فتوای حه‌ڵاڵبونی جگه‌ره كێشانی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌ركردوه.
ئه‌و فتوایه‌ی عومه‌ر چنگیانیش كه بۆ كوردانی وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیای ده‌ركرد به هه‌مان شێوه ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌پێی فتواكه‌ی چنگیانی موسڵمانانی وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا ده‌توانن له گه‌ڵ بانگی مه‌كه‌دا رۆژوه‌كانیان بشكێنن، ئه‌مشه به‌هۆی درێژی كاتی رۆژه‌وه له‌و ولاتانه‌دا كه ده‌گاته زیاتر له 21 كاتژمێر.
هاوكات سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێك له موفتیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خوێندكار له كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌توانێت به‌ڕۆژوو نه‌بێت، به‌ڵام له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، مه‌لایه‌كی كورد ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه خوێندكار ئاساییه نه‌چێته تاقیكردنه‌وه‌وه هه‌ڵی بگرێت بۆ خولی دووه‌م، یاخود تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی هه‌ر نه‌كات، به‌ڵام نابێت ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت.