

پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵوێستی خۆی لەسەر سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەمریكا ئاشكرا دەكات و ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبە ئاماژە بۆئەوەدەکات یوسف محەمەد ئاسنی سارد دەكوتێت و ئەنجامی ئەم سەردانەشی لەسەردانەكەی بۆ بەریتانیا باشتر نابێت.
لەبارەی كاریگەرییەكانی سەردانەكەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا، نەجات حسێن ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە: سەردانەكەی پێشووی بۆ بەریتانیا هیچ ئەنجامێكی نەبوو، با بزانین لەئەمریكاش چی دەستدەكەوێت.
وتیشی: ئەو شێوازەی یوسف محەمەد قسەی پێدەكات، قسەی مرۆڤێكی دۆڕاوەو لەئەنجامی هەڵەكانی خۆی وای بەسەرهاتووە، كەسێك قەدری عافێت نەزانێت ئاوای لێدێت.
سەبارەت بەپێشكەشكردنی وتاریش لەكۆنگرێسی ئەمریكا، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی رایگەیاند: ئەمریكا وڵاتێكی دیموكراسییەو هەموو كەسیش دەتوانێت سەردانی بكات.
وتیشی: منیش ئێستا بەیانی دەتوانم بچمە ئەمریكاو بۆچوونی خۆم بخەمەڕوو، بەڵام هەموو لایەك دەزانێت كە ئەمری واقع هەیە لەهەرێمی كوردستان و دوو هێزی گەورەی وەك یەكێتی و پارتی هەیەو سەرقاڵی بنیادنانەوەی هەرێمی كوردستانن.