

ماڵپه‌ڕی ئه‌لراصد كه ماڵپه‌ڕێكی گوماناوی و پڕ زانیاری عێراقه ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێك دا ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دوچاری كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه له‌زاری پزیشكێكی نزیك له بارزانی یه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه مه‌سعود بارزانی دوچاری نه‌خۆشی ئاوسانی دڵ بوه و كێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه و په‌ستانی به‌رزه و نه‌خۆشی شه‌كره‌شی گرتوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پشت راست كراوه‌ی بڵاو كردبێته‌وه ئاشكرای كردوه نه‌خۆشییه‌كه‌ی بارزانی نابێته هۆی ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی جێ بهێلێت.
هه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه كه مه‌سعود بارزانی دوچاری شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بوه و بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتودا بۆ ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكات.