نوێترین

recent

17/04/2016

ڕانیە : مووچەی کەس و کاری شەهیدان دابەش نەکراو خۆپیشاندان دەستی پێکرد



دوای ئەوەی بڕیار بوو ئەمڕۆ مووچەی مانگی شوباتی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفال كراوەكان دابەش بكرێت بەڵام لە سنوری 
دەزگای شەهیدانی ڕاپەڕین بە بیانووی نەبوونی پارەوە مووچەكە دابەش نەكرا 
پەیامنێرمان لە نزیك بانكی كێوەڕەش كە مووچەی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سنورەكەی لێ دابەش دەكرێت پیی 
ڕاگەیاندین كە بە هۆی پینەدانی مووچەكەیانەوە كەس و كاری شەهیدان و ئەنفال كراوان هەستاون بە مانگرتن و خۆپیشاندان و  بەشێك 
لە ڕێگەی سەرەكی دەروازەی شارەكەیان داخستوە و ئێستا قەلەباڵعیەكی زۆر لە ناوچەكە دروست بووە و ئاستەنگ بۆ شۆفێران 
دروست بووە
دەربارەی خۆپیشاندانەكەش یەكێك لە خۆپیشاندەران ئەوەی بە پەیامنێری وڵات ڕاگەیاندوە كە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا سەردانی بانكی 
كردووە و پێیان ڕاگەیاندووە كە پارەی مووچەی كەس و كاری شەهیدان گەیشتوە تەنها چاوەڕوانی  گەیشتنی لیستی ناوەكان دەكەن بۆ 
دابەش كردنی  بەڵام دوای ئەوەی چەند ڕۆژێكە وەزارەتی دارای دەڵێت رۆژی 1شەممە 17ی4 مووچەی كەس و كاری شەهیدان و 
ئەنفال كراوان دابەش دەكرێت بانك دەڵێت پارە نیە 
بە پێی ڕاگەیاندراوێكی وەزراەتی دارای بریاربوو ئەمرۆ یەكشەممە 17ی 4 مووچەی مانگی شوباتی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفال 
كراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش بكرێت  ئەمەش لەكاتێكدا هێشتا مووچەی مانگی شوباتی خەنشینانی مەدەنی وسەربازی دابەش 
نەكراوەو  بەشێك لەوەزارەتەكانی دیكەش موچەی مانگی سێ یان وەرگرتووە

Picsart-24-02-23-21-31-09-085