

پەیمانگایەكی توێژینەوەی ئەمریكی لە نوێترین راپۆرتیدا لەبارەی عیراقو هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئامادە نییە لەگەڵ كەس باسی هیچ شتێك بكات.
لەڕاپۆرتێكی پەیمانگای برووكینگزی ئەمریكی، كە كۆنترین پەیمانگای توێژینەوەی ئەو وڵاتەیە، باس لە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسیی لە هەرێمی كوردستانو كێشەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستانو بزووتنەوەی گۆڕان دەكاتو پێیوایە غیابی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتیی گۆڕان بۆتەهۆی ئەوەی رەوشەكە هیچ جوڵەیەكی تێدا نەبێت، لەكاتێكدا بەرپرسانی ئەو حزبە ناتوانن بەبێ ئامادەبوونی رێكخەری گشتی هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدەن.
هەروەها لە راپۆرتەكەدا هاتووە: "یەكێك لە بەرپرسە كوردەكان وتویەتی؛ نەوشیروان مستەفا تۆراوەو ئامادە نییە لەگەڵ هیچ كەسێك باسی هیچ شتێك بكات".