

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایدەگەیەنێت دوو مانگ و نیو پێش ناردنەماڵەوەی وەزیرەکانی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان من و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و دلێری سەید مەجید لەگەڵ نەوشیروان مستەفا کۆبوینەوە پێمان ڕاگەیاندن پارتی دوو بڕیاری لەو شێوەیەی دژ بەئێوە ئامادەکردووە.
ناوبراو ھەروەھا لەدیداری لەگەڵ میدیای حیزبەکەی جەختی لەوە کردۆتەەوە سەرۆکی پەرلەمان بەدەسەڵاتی خۆی دەیتوانی نەھێلێت دانیشتنەکەی ١٩ی ئاب بکرێت بۆ ئەوەی دۆخەکە بەو ئاستە نەگات.
مەلا بەختیار راشیدەگەیەنێت لەدواین کۆبونەوە بە پارتیمان ڕاگەیاندوە پێویستە بێ ھیچ فشارێک پەرلەمان کارابکرێتەوە و، ئێمە وەک یەکێتی نە پشتگیری گۆڕان دەکەین دژ بە پارتی نە بەپێچەوانەشەوە.