

وڵات زانیاری ورد لەسەر ئەو چه‌كداره كورده‌ی داعش بڵاوده‌كاته‌وه كه لەماوەی دوو هه‌فته‌ی رابردوو لەنێوان کەرکوک و موسڵ كوژرا و پەیجەکانی نزیک لەو رێکخراوە وێنەکانیان بەناوی "ئەبو سەیاف کوردی" بڵاوکردەوە.
ئەکبەر سبوحی ناوی راستەقینەی ئەو داعشە کوردەیە کە نازناوی "ئەبو سەیاف کوردی" لەناو داعشدا هەبووە، تەمەنی 37 ساڵەو سەر بە عەشیرەتی قوبادیە و خەڵکی گوندێکی سەربە شاری سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای کرماشانە، بەوتەی کەسە نزیکەکانی خۆی.
عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک ئاشکرایکرد: "ئەبو سەیاف کوردی لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لەنێوان کەرکوک و موسڵ کوژراوە".
لەسەرەتای دروستبوونی شەڕی سوریا کە ماوەی 5 ساڵی تێپەڕاندووە هەزاران کەس لەسەرتاسەری جیهانەوە روویان کردووەتە ئەو وڵاتەو پەیوەندییان بە ریزەکانی دوو هێزی گەورەی تیرۆریستی داعش و بەرەی نوسرە کردووە.
چەند مانگێک دوای ئەوەی داعش لە ناوەڕاستی 2014 موسڵی داگیرکرد، ئەکبەر سبوحی کە نازناوی "ئەبو سەیاف کوردی" لەناو داعشدا هەبووە لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەی بە ناوی هادی (کە تائێستا سێ جار برینداربووە) لە سەرپێڵی زەهاوەوە چوونەتە موسڵ و پەیوەندییان بەڕیزەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامییەوە کردووە. به‌وته‌ی كه‌سێكی نزیکی هادی كه (ناوی لای خەندان پارێزراوە).
ئه‌و كه‌سه لەڕێی فەیسبوکەوە کوژرانی ئەکبەر سبوحی پشتڕاستكرده‌وه‌و وتی: "سەرەتا ئەو دوو کەسە کاتێک چوونەتە نێو داعشەوە بە منداڵ و خێزانەکانیانەوە رۆیشتوون و دوای کوژرانی ئەکبەر خێزانەکەی ئێستا لە موسڵ دەژی"، بەگوێرەی وتەکانی ئه‌و كه‌سه، دوای کوژرانی ئەکبەر بنەماڵەکەی سێ رۆژ پرسەیان بۆ داناوە.
لەنێو ئەم هەزاران بیانییەی روویان لە ریزەکانی داعش و بەرەی نوسرە کرد، ژمارەیەکی زۆر کوردیش پەیوەندیان بە ریزەکانی ئەم دوو رێکخراوە تیرۆریستیەوە کردووەو چەندانیان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەو هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لێ کوژراوەو ناسنامەکانیان ئاشکراکراون.
ئەو کەسە نزیکە دەشڵێت: "ئەکبەر لەگەڵ هادی دووکانی کاشی فرۆشتنیان هەبووە و لە رووی مادیەوە هیچ گرفتێکیان نەبووە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا لەگەڵ هادی مانگانە سەردانی سیستان و بلوچستانیان دەکرد و هەموو کەسیش دەیزانی و کەسیش کاری پێیانەوە نەبووە."
پارێزگای سیستان و بلوچستان لە رۆژهەڵاتی ئێران یەکێکن لە شارە هەژار نشینەکان و هاوسنوورە لەگەڵ پاکستان و ئەفغانستان کە رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لەو ناوچەیە بوونیان هەیەو زیاتر بە مەڵبەندی فیکری توندڕەوی سوننەکان ناوزەد دەکرێت.
بەوتەی ئەو کەسە نزیکەی هادی، دایکی هادی کاتێک ناوی کوڕەکەی دێنن گوێی خۆی دەگرێت و دەڵێت کوڕی ئه‌و نییە و نایەوێت نە ناوی ببیستێت و نە گوێی لە دەنگیشی بێت، بەڵام دوای ئەوەی کە هادی چووەتە ناو داعش دەزگای ئیتڵاعات-ی ئێران بەردەوام بانگهێشتی براکەیان کردووەو ئازاریان داوە، لەحاڵێکدا تا کاتێک هادی نەچووبووە ناو داعش و دەیانزانی رێکخستنی حزبە توندڕەوەکانە، کەس کاری بە هادیەوە نەبووە.
ئەو کەسە نزیکەی هادی ئاشکرایکردووە: ئەکبەر کوڕێک بووە خۆی بە هێمن و لەسەرخۆ نیشانداوە و لەو رێگەیەوە هەوڵی داوە خەڵک بۆ لای خۆی رابکێشێت و لەم دووساڵەدا دەیان گەنجی ناوچەی سەرپێڵی زەهاوی پەلکێشی ناو ریزەکانی داعش کردووە.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بیری توندڕه‌وی له كوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌شتاكان كاتێك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی چه‌كدار دروستبوو، كه به‌شێك له‌و سه‌ركرده و ئه‌ندامانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی سه‌ردانی پاكستان و ئه‌فغانستانیان كرد و بیری تونڕه‌وی ئه‌و وڵاتانه‌یان گواستنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانیشدا له ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه چه‌ند گرووپێكی چه‌كداری توندڕه‌و به ناوی (ته‌وحید و حه‌ماس) جیابوونه‌وه و به‌یعه‌تیان له رابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كشانده‌وه.
ساڵی 2001یش له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامیی، به‌شێك له هێزه توندڕه‌وه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌وانه‌ش هێزی دوی سۆران (فه‌رمانده‌ی ئاسۆ هه‌ولێری) و هێزی سه‌ید قوتب (فه‌رمانده‌یی سه‌ید قه‌رده‌اغی) جیابوونه‌وه و سه‌ره‌تا جوندولئیسلام و دواتریش ئه‌نسارولئیسلام یان راگه‌یاند و مه‌لا كرێكار كه ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامیی بوو وه‌ك ئه‌میری ئه‌نسارولئیسلام به‌یعه‌تی پێدرا.
له پرۆسه‌ی رزگاری عیراقدا هێزه ئیسلامییه‌كان كه باره‌گای سه‌ره‌كییان له ناوچه‌كانی هه‌ورامان، خورماڵ و بیاره بوو كرانه ئامانجی مووشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و ئه‌نسارولئیسلام به ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێنرا.
به‌شێكی فه‌رمانده‌ی و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نسارولئیسلامیش دواتر له ناوچه‌كانی فه‌لوجه‌ی پارێزگای ئه‌نباری عیراق خۆیان رێكخسته‌وه و ئه‌نسارولسوننه و ئه‌نسارولئیسلامی عیراقیان دامه‌زراند و به‌شێكیشیان گرووپی نه‌وه‌كانی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبیان دامه‌زراند كه (سامان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز) كوڕی رابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئه‌میرایه‌تییان ده‌كات.