
لە نامەیەكدا كە لەڕێگەی پەیجی فەرمی خۆیەوە لە فەیس بووك بڵاوی كردۆتەوە وەصفیە بنی وەیس ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە دكتۆر ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی دەڵێت خەفەت مەخۆ سەرۆكێك ئامادەی هێنانی دەبابەی بەعس بێت بۆ نێو حەرەمی پەرلەمان ئەوە ڕێگری كردن لە تۆ زۆر ئاسانە
دەقی نامەكە وەك خۆی
نامەیەک بو برای ئازیزم دکتور ئاسو!!!
برا گیان هیچ خەفەت مەخو، سەروکیک ئامادە بیت دەبابەی بەعس بینیته نیو حەرەمی پەرلەمان، میتی تورک بینیته ناو خاکی هەریم، پەرلەمان ئفلیج بکات وەک شەرعیترین دامودەزگای هةريم، وەزیر و پەرلەمانتار بەزور حەسیر مەیان بکات، ئامادەبیت زیاتر له دوو دەیە واز له کورسی دەسەلات نەهینیت، ئامادە بیت قوتی خەلک ببری و پارەی میللەت بو کردنەوەی کەنالی تەلەفزیونی و زانکوی ئەمریکی تەخشان و پەخشان بکات، ریگریکردن له تو زور ئاسانه کاکه ئاسو تکایه خەفەت مەخو، تو گەورەی تو مەزنی تو جیگەی شانازی هەموانی تو هەرگیز ناسرەوی ، دلنیابه سەرکەوتن بو تویه هەمومان توین و توش بو خزمەتی هەموانی، ئیتر بو پیشەوه
خوشکت
وصفيه بنی ویس