

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم کەوێنەیەکی ئاڕاستەی لڤین کراوە تێیدا هاتووە"رۆژی دوو شەممە 14ی ئادارەوە كاریگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەربای سورو دەریای ناوەڕاست كاردەكاتە سەر هەرێمی كوردستان و دەبێتە هۆی بارانبارین لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی جیاوازەو پلەكانی گەرماش 4 بۆ 6 پلەی سەدی نزم دەبێتەوە".
كەشناسی هەرێم رونیشیكردوەتەوە كە كاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە تا ئێواری رۆژی چوار شەممە بەردەوام دەبێت.
بۆ زانینی ڕەوشی كەش و هەوای ئێستای 31 شاری كوردستانی گەورە كلیك لە كەش و هەوا بكە