
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، بەنوسراوێك، بەرێوەبەری ناحییەی بیارە دەكات بە قائیمقامی هەڵەبجە و قائیمقامی پێشوتریش لەدیوانی پارێزگای هەڵەبجە دەوام دەكات.
بەپێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، كە بە ژمارە 4782 لە 10ی ئازاری 2016 دەرچووە ئاماژە بەوەكراوە، “پاڵپشت بەفەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (333) لە 3/3/2016 بڕیارماندا بە گۆڕینی ناونیشانی نوخشە ناسیح ئەحمەد لە بەڕێوەبەری ناحیە بۆ قائیمقام”.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە “دانانی لەپۆستی قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە لەسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ بە مووچە و دەرماڵەی شایستە لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی هەرێمی”.
بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەركان حەسەن ؛قائیمقامی ئێستای هەڵەبجە؛ دەگوازرێتەوە بۆ دیوانی پارێزگای هەڵەبجە.