نوێترین

recent

13/03/2016

باکور : بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێری ڕاگەیەندرا

دە هێزی باكوری كوردستان لەناویاندا "پەكەكە" یەكیانگرت و بزووتنەوەی شۆڕشی یەكبوونی گەلانیان دامەزراند.

لەو بارەیەوە، "دۆران كاڵكان" ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەری پەكەكە لەكاتی راگەیاندنی بزوتنەوەكە، ئاماژەی بەوەدا" ئەمڕۆ ئێمە لێرە لەسەر بنەمایەك رێككەوتووین كە فاشیزم لەناو دەبات و بۆ گەلەكەشمان دەبێتە رووناكی هیوایەكی نوێ".

وتیشی"هەریەك لە پەكەەك، پارتی كۆمۆنیستی ماركسی لینینی، پارتی كۆمۆنیستی ماركسی لینینی (توركیا)، بەرەی پارتی رزگاری گەلی توركیا، یەكێتی بانگەشەی چەكداری ماركسی لینینی، پارتی كۆمۆنیستی ماویست، پارتی رەنجی كۆمۆنیستی توركیا - لینینیست، یەكێتی شۆڕشگێڕی كۆمۆنیستەكانی توركیا، پارتی شۆشگێڕی كۆمۆنیست (توركیا) و بڕیارگەی شۆڕشگێڕی لە پێكهێنانی ئەو بزووتنەوەیەدا بەشدارن".

لەجاڕنامەی ئەو بزوتنەوەیەدا، ئاماژە بەوەدراوە"ئێمە لە بەرامبەر ‌سیستەمی سەردەستی كۆماری توركیا و ئاكەپەی فاشیستی هاوكار، لەهەموو گۆڕەپانێكدا بەتێكۆشانی چەكداریشەوە بەهەموو رێ و رێبازێك، ئاستی تێكۆشانی خۆمان بڵندتر دەكەین".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085