نوێترین

recent

15/03/2016

داعش لەڕێگەی چەند خۆكوژێكەوە هێرش دەكاتەوە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە

چەكدارانی داعش لەڕێگەی چەند خۆكوژێكەوە جارێكی تر هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، لەباشووری كەركوك.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چەكدارانی داعش لەرێگەی شەش خۆكوژە هێرشیانكردە، سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، لە گوندی گڕاوەی باشووری كەركوك، بەڵام هێرشەكەیان تێكشكا.

بەوتەی سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە، شەش خۆكوژەكەی داعش سەعات پێنجی بەیانی ئەمڕۆ هەوڵیاندا خۆیان بگەیەننە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێش گەیشتنیان هێزەكانی پێشمەرگە بەپیلانەكەیان زانی‌و شەش خۆكوژەكەیان كوشتووە.

ئەو سەرچاوەیە  ئاشكراشیكرد، كە چەكدارانی داعش دوای كوژرانی ئەو شەش خۆكوژە، دەستیان بەهێرش كردووە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە توانیان هێرشەكە تێكبشكێنن.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی شەممەی رابردووش چەكدارانی داعش لەرێگەی شەش خۆكوژی ترەوە هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام هێرشەكەیان تێكشكا.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085