نوێترین

recent

15/03/2016

ڤیدیۆ.. سەرۆ قادر: بەینی خۆمان بێت فرۆکە ئیسرائیلەکانیش لەژێر فەرمانی بارزانیدان

بەرپرسی پێشوی دەزگای ڕاگەیاندنی پارتی ڕایگەیاند "گەر لایەنەکانی سلێمانی لە سەر سیاسەتی ئێستایان بەردەوام بن ئەوا ئێستا ٣١ی ئابی تر لە ناوچەکە لە کاردایە گەورەتر لەوەی سەدام حوسێن". ( بەبێ ئەوەی ئەوەی ئەو لایەنە دیاریبکات کە دەوری رژێمی سەدام دەبینێت). هاوکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات فڕۆکەکانی هاوپەیمانان  و "بەینی خۆشمان بێت" ئیسرائیلیش لە ژێر فەرماندەی بارزانیدان.

 
سەرۆ قادر بەرپرسی پێشوی دەزگای ڕاگەیاندنی پارتی لەکۆبوونەوەیەکی حیزبیدا کردنی لەناوچەی دەشتی هەولێر و، ڕایگەیاند" ئەگەر پەکەکە بەردەوامبێت لەسەر هەمان سیاسەتی ئێستای ئەوا چارەنووسی لە قەندیک وەک ئەنسار ئیسلامی لێدێت".
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "هێزە گەورەکانی جیهان ڕێگە نادەن ئێران لە ناو هەرێمی کوردستاندا نفوزی هەبێت هەر بۆیە هۆشداری دەدات لە هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە لە پارێزگای سلێمانی".
دەشڵێت "دەبێت سلێمانیش بە هۆش بێتەوە و لەگەڵ قیادەی بارزانی و پارتی ڕێکەوێت ئەگەرنا مەترسی دەکرێت شاری سلێمانی لە داهاتودا ببێتە مەرکەزی شەڕ بەر ئەو سەرمایەی لە سڵیمانیدا هەیە نەیخەنە بەر ڕەشەبا، "چونکە ڕەشەبای عەسکەریەت لێی دەدات."

سەرۆ قادر وەسفی هێنانی سووپای رژێمی سەدام دەکات لە ٣١ ئابدا و بە جوڵانەوەیەکی زیرەکانەی سەرکردایەتی ئەو کاتەی پارتی ناوزەدە دەکات و، دەڵێت "٣١ ی ئاب لە مێژووی کوردا لەو حەرەکە عەسکەریە زیرەکانەیە کە کورد زۆرترین قازانجی تێدا کرد توانی بە بێ خوێن وڵاتی خۆی یەکخاتەوە دەنا وڵاتمان کاول دەبوو، ستراتیژیەکی زۆر سەرکەوتوانە بوو."

هەروەها ناوبراو پێیوایە مەسعود بارزانی ڕێگە نادات جارێکی تر کورد بە دەستی کورد بکوژرێت.

ئەو باس لەوە دەکات هێزەکانی دژ بە ئێران کە ئەمریکا و ئەوروپا سعودیەن، قبوڵ ناکەن ئەو "جڕت و فرتەی" لە سلێمانی و گەرمیان هەیە بەردەوام هەبێت و لێیان دەدەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085