نوێترین

recent

13/03/2016

لەسەر لێدوانێكی، وتەبێژی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دوور دەخرێتەوە

دوای چەند كاتژمێرێك لە لێدوانێكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كە لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بوو، شێرزاد حافز لە پۆستەكەی دورخرایەوە.
كەناڵی NRT بڵاوی كردەوە، شێرزاد حافز پاش لێدوانێكی لەسەر ڕەزامەندی گۆڕان بۆ لابردنی یوسف محمد سەرۆكی پەرلەمان لە ڕێگەی كۆكردنەوەی دەنگی زۆرینە، ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان لە پۆستی وتەبێژی جڤات دوورخراوەتەوە.
لەبەرامبەردا وتەبێژەكەی جڤاتی نیشتیمانی ڕایگەیاندووە تاوەكو ئێستا بە فەرمی لابردنی لەو پۆستە پێ ڕانەگەیەنراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085