پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە، كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان هەڵدەوەشێنێتەوەو سیستەمێكی فیدراڵی بۆ رۆژئاوای كوردستان رادەگەیەنێت.
بەپێی زانیاری سەرچاوە هەواڵییەكانی رۆژئاوای كوردستان، بڕیارە بەم نزیكانە پارتی یەكێتی دیموكرات، بەهاوبەشی لەگەڵ چەند پارتێكی تری رۆژئاوای كوردستان، سیستەمی كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.
هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەكان، دوای هەڵوەشانەوەی سیستەمی كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان، پەیەدە بەهاوبەشی لایەنەكان سیستەمێكی فیدراڵی بۆ رۆژئاوای كوردستان رابگەیەنێت.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، رۆژی چوار شەممە پەیەدە لەشارۆچكەی رومێلان كۆنفرانسێك سازدەكاتو بەرنامەو پلانی بۆ سیستەمی فیداڵی لەڕۆژئاوای كوردستان دەخاتەڕوو.
ئێستا رۆژئاوای كوردستان لەسێ كانتۆن پێكدێت، ئەویش كانتۆنەكانی كۆبانیو جزیرەو عفرینەو لەساڵی 2013 راگەیەنراونو كاروباری ئیداری ناوچەكانی رۆژئاوا بەڕێوەدەبرێن.