نوێترین

recent

15/03/2016

پارێزگاری کەرکوک نەشتەرگەری بۆ مامە غەفە دەکات

مامە غەفە یەکێک لە بریندارانی شەڕەکەی ئەمڕۆی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و داعش لە ئێستادا لەلایەن دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوکەوە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند کە بەهۆی پەلامارەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی گڕاو، پێشمەرگەیەک شەهیدبووەو شەش پێشمەرگەی تریش برینداربوون و شەش خۆکوژی داعش-یش کوژراون.

سەرچاوەکە وتیشی: "یەکێک لە بریندارەکان غەفور دەروێش ناسراو بە مامە غەفە فەرماندەی لیوای 108ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەو لە ئێستادا لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوکەو لەلایەن نەجمەدین کەریمی پارێزگاری ئەو شارەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت".

بەوتەی سەرچاوەکە تائێستا شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو تیرۆریستانی داعش لەو ناوچەیە بەردەوامە.









Picsart-24-02-23-21-31-09-085