
د.شێركۆ عبدالله
+ میوه‌ی سروشتی ئه‌وه‌یه په‌ینی كیمیاویی پێوه نه‌كرابێ، سه‌ركرده‌ی سروشتی ئه‌وه‌یه ته‌كه‌تول دروستی نه‌كردبێت.
+ لای حكومه‌تی سوید مناڵی ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌ی ئاینده‌ی وڵاته، لای حكومه‌تی هه‌رێم موزاهه‌ره‌چیی سبه‌ینێیه.
+ كه‌شناسی ئه‌ڵێ به‌هاری ئه‌مساڵ سه‌وزو جوان ئه‌بێ، لێپرسراوانی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر خه‌می دنیایان لێهاتووه، ئه‌ترسن شه‌و ته‌قه‌ی لێ بكرێ.
+ دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه و كوردیش به نه‌وتفرۆشتن.
+ سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی وتی ئێمه خه‌بات ده‌كه‌ین له پێناو یه‌كڕیزیی ماڵی كورد و سێڕیزیی ماڵی خۆماندا.
+ هه‌تا راوێژكار نه‌بینیت نازانی حكومه‌ت بۆ وا عه‌بقه‌رییه.
+ په‌ڕله‌مان وه‌كو جاده‌ی سه‌هۆڵه‌كه وایه كه‌ی ویستت ئه‌توانی دایخه‌ی.