سۆران عومەر پەرلەمانتار لەپەرلەمانی كوردستان، رووخانی حكومەتی بەعس بیری بەرپرسانی هەرێم دەهێنێـتەوەو دەپرسێت: بیرتانە كێ بەعسی ڕوخاند؟
سۆران عومەر، كە پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامییە، لەنووسینێكدا باسی لەوە كردووە، كە "توڕەیی خەڵك تا پەنگ بخواتەوە وەك ئاوی خوڕ وایە بەربەستی بۆ دروستبكەیت، هەركات ئەو ئاوە زۆربوو ئەوكات بەربەست دەشكێنێتو هەموو شت ڕادەماڵێت".
پەرلەمانتارەكە داوا لەبەرپرسانی هەرێم دەكات، كە سود لەبێدەنگیو توڕەیی خەڵك نەبینن، كە بەوتەی ئەو "هێشتا كات ماوە فریای چاككردنی دۆخەكە بكەون، كە درۆتان لەگەڵ ڕابردووی خۆتانو ئایندەی میلەت كرد".
ئەم قسانەی سۆران عومەر لەكاتێكدایە، كە ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی نەبوونی موچەو بڕیاری كەمكردنەوەی موچە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، خۆپیشاندانو ناڕەزایی هاووڵاتیانی هەرێم بەرەو فراوانبوون دەچێت.
دەقی نووسینەكە:
بیرتانە كێ بەعسی ڕوخاند؟
بیرتان چۆتەوە ستەمكاری بەعس لەكوێدا كۆتایی پێهێنرا؟
بیرتان چویەوە زوڵمی بەعس سەری خۆیی پێ خوارد؟
ئەزانن ئەنجامی برسیكردنی خەڵك چیە؟
ئەزانن ئەگەر خەڵك زانی لەبەرچاوی منداڵەكانی لەبرسا دەمرێ ئەوكاتە دێ و لەپێناو قوتی ئایندەی منداڵەكانیدا دەمرێ ...
وادەزانن چەك و جبەخانەكانتان فریاتان دەكەوێ؟
هەربەجدی لەم دۆخە تێناگەن؟ لێی بێ ئاگان؟ بێ منەتن یان چارەسەری ئەمنیتان بۆی هەیە؟
ئەزانن توڕەیی خەڵك تاكو پەنگ بخواتەوە وەك ئاوی خوڕ وایە بەربەستی بۆ دروست بكەی، هەركات ئەو ئاوە زۆربوو ئەوكات بەربەست دەشكێنێ و هەموو شت ڕادەماڵێ...
بۆیە سود لەبێدەنگی و توڕەیی خەڵك مەبینن، هێشتا كات ماوە فریای چاككردنی دۆخەكە بكەوین...
ئێوە درۆتان لەگەڵ ڕابردوی خۆتان و ئایندەی میلەت كرد، ئێوە شۆڕشتان بۆ ئەمە كرد؟ ئێوە ڕوبارێك خوێنتان بۆ ئەمە بەخەڵك ڕشت؟ ئێمە بۆ ئەمە ئەنفال و كیمیاباران كراین ؟ حاشا ئێوە درۆتان لەگەڵ كردوین، ئێستە لەوكاتەش تێدەگەین ....
میلەتی زیندوو ئەم هەموو زوڵم و ستەمەی بەسەردا تێناپەڕێ...
زۆرمان هاوار كرد، زۆرمان داواكرد، زۆرمان فشار كرد، زۆرمان وت : لەكەشتیەكداین غەرق ببێ هەموومان زیان دەكەین، وەرن بەفریای ئەم گەلەوە، پارە دزراوەكان بەشێكی دەربهێنن و بیگەڕێننەوە، ئەگەر نا ئەو پارانە هەر بلۆك دەكرێ! بەڵام ئەفسوس نەتانبیست! بێ منەت بوون، ئێمەشتان ئیفلیج كرد، تەنها لەبەر ئەوەی بەردەوامی بدەن بەم تاڵانی و دزییەی داهاتی نیشتمان، بۆیە ئەگەر دۆخەكە تەقییەوە جارێكی دی بەبیرتان دێنینەوە ! بەڵام ئەوكاتە چارەسەرەكان فریامان ناكەوێ !!