تا كاتژمێر 4ی ئەمرۆ بە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی مۆڵەت دراوە تا بەشە ناوخۆییەكانی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی چۆڵ بكەن.
سەبارەت بەهۆكاری چۆڵكردنی بەشە ناوخۆییەكان جەمال نەسردەین بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی و عەواڵ بەتۆڕی هەوالی سلێمانی راگەیاند "بەھۆی راگرتنی خوێندن وبایکۆت کردنی ھۆڵەکان لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، ئێمە وەک سەرپەرشتیارانی بەشە ناوخۆیەکانی کەمپی نوی زانکۆی سلیمانی بڕیاری ناردنەوەی خوێندکارمان دا، بۆ ئەو مەبەستەش کاتژمێر ٤ی ئەم ئێوارەیە وەک دوا موڵەت بۆ خوێندکاران دیاری کراوە".
وتیشی" بەھۆی خزمەت گوزاریەکانی ناو ئەو کەمپە، رۆژانە پارەیەکی زۆری لەلایەن ئیدارەی زانکۆ خەرجدەکرێت، لەکاتی نەبونی دەوام ھیچ پێویست ناکات خوێندکاران لەو بەشانە بمێننەوە".
رۆژانە بۆ کار پێکردنی سیستەمی گەرمی بەشە ناوخۆیی کەمپی نوی زانکۆ بڕی ھەشت ھەزار لیتر گاز بەکار دەھێنرێت، لەھەمان کاتدا رۆژانە بڕی ھەزار و٢٠٠ لیتر نەوت بۆ ئەو بەشە ناوخۆیە تەرخان دەکرێت.
بەوتەی سەرپەرشتیاری بەشە ناوخۆیەکە حکومەت بۆ خەرجی مانگانەی ھەر خوێندکارێک لەو بەشە ناوخۆیە نزیکەی ٨٠٠دۆلار دابین دەکات.
بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی و عەواڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تەنیا بەشە ناوخۆیی کۆلێژی کشتوکاڵ و دەرمانسازی دانەخراون لەبەرئەوەی تاقیکردنەوەی کۆرسی یەکەمی ئەو دوو کۆلێژە تەواو نەبووە، دوای تەواو بوونی تاقیکردنەوەکانیان ئەوانیش دادەخرێن و خوێندکارەکان دەنێرنە ماڵەوە.