نوێترین

recent

08/02/2016

دەرگای شۆڕش لە سلێمانی کرایەوە

بەھۆی خراپی گوزەرانی ھاوڵاتیان و بایکۆتکردنی دەوام، دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەسلێمانی دەرگا بۆ ھەموو نەخۆشێک واڵا دەکات و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش ڕوونکردنەوە دەدات.

د.شەماڵ جەبار یاوەر بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی شۆڕش ڕایگەیاند: لەئەمڕۆوە دەرگای دەزگای تەندروستی پێشمەرگە(نەخۆشخانەی شۆڕش)بەڕووی ھاوڵاتیاندا دەکەینەوە، لەبەرئەوەی باری گوزەرانی خەڵک خراپە.

وتیشی: ھەموو نەخۆشێکی بەپەلە لەھەرشارێکی ھەرێمی کوردستانەوەبێت چارەسەری پێویستی بۆدەکەین، بڕیامانداوە نەخۆشخانەی شۆڕش لەسلێمانی لەخزمەت ھاوڵاتیاندابێت، بەبێ جیاوازی وەک ھاوکارییەکیش بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی دیکە.

کردنەوەی دەرگای نەخۆشخانەی شۆڕش بۆ چارەسەری ھاوڵاتیان و حاڵەتی کتوپڕ لەکاتێکدایە کە کارمەندانی چەند ناوەندێکی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان کردوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085